631وتار

هیواو بەربەستەكانی پەیوەستكردنی موچەخۆروخانەنیشینانی هەرێم بە به‌غداد

11/21/2020 4:13:00 PM
چۆمان محەمەد



لەوساتەی قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان دروستبوە هەرجارە پرسێك دەورۆوژێنرێت  لەنمونەی بەهەرێمبونی پارێزگای سلێمانی و جیاكردنەوەی پارێزگای سلیمانی و ناردنی  موچە بەراستەوخۆ بۆ پارێزگاكان،تاگەشتە كۆكردنەوەی سەروو ۱٠٠ واژۆی پەرلەمانتاران بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران و خانەنیشینان راستەوخۆ لەلایەن بغدادوە بنێرێت،ئیستا ئەم پرسە گەرم بوە لە شەقامی كوردی و عێراقی.

ئامانج لە وروژاندنی لەم كاتەدا!!!
لەراستیدا  ئەم بابەتە هەندێک دەیوروژێنن بە ئامانجی خۆخۆشەویستكردنە لای هاولاتی پێی دەچێیت بە نیازی كاندید بون بن بۆهەلبژاردنی پێشوەختەی عێراق،بەشێكی تر وەك كارتی فشار بۆ سەر حكومەتی هەرێم و بەتایبەت پارتی بانگەشەی دەكەن بۆی،هەندێكیش لە خوارو ناوەراستی عێراق فكرەكەیان پێی باشە وەك دەروازەی پەرتبونی كورد و لاوازبونی  ئەم هەرێمە،ئامانجە سیاسیەكان بەهەر شێوەیەك بێت فەرمانبەر و خانەنیشینانی  هەرێم وەك هیوا و دەرەچەك لێی دەروانن چونکە بە هەموو پێوەرەكان بێ هیوابون لە حكومەت و دەسەلاتدارانی هەرێم ، گەشتونەتە راستیەكی تاڵ ئەم حكومەتە نە توانای چاكسازی راستەقینەی هەیە بۆ باشكردنی دۆخی خەلك نە توانای ئاشكراكردنی داهاتی گشتی هەیە ،نەدەتوانێت پلانێكی ئابوری تۆكمە جێیبەجێی بکات بۆ تێپەرێنی ئەو قەیرانانەی ٦ سالە بەرۆكی گرتوین،حكومەت دەستەوەستان دەردەكەوێت ،لەبری چاكسازی راستەقینەو نەهیشتنی گەندەڵی و قاچاغی سنورەكان و لاوازكردنی دەستی حیزب بۆ بازارو جێبەجیكردنی پلانێكی سك هەلگوشینی ئابوری چروپر،تەنها و تەنها ئازان بۆ گیانی هاولاتی و  موچەخۆران،هاولاتیان و موچەخۆران زۆر قوربانی و ئارامگریان هەبوە بۆ ئەم دۆخەی حكومەتی هەرێم  بۆی دروستبوە،بەلام رۆژ بەرۆژ قەرزی کەلەكەبو بە ملیار دۆلار لەسەر هەرێم زیاد دەكات،باوەرهێنان و قناعەت كردن بەوەی حكومەتی عێراق و بغداد راسترن و دلسۆترن بۆ دابینكردنی موچە لە حكومەتی هەرێم ئەوپەری مایەپوچییی سیاسەتی  هیزی دەسەلاتداری كوردیە
پەیامی مەترسداری تێدایە بەوەی كاریكیان كردوە نەك هاولاتی ئاسایی موچەخۆرەكانیش متمانەیان بە حكومەتی خۆیی و نیشتیمان و قەوارەی هەرێم و یەكپارچەی نەماوە.

رێگریەكان:
ئەم پرۆژەیە چەندین گرفت و  رێگری دێنە بەردەمی لە دیارترینیات
۱_رێگری یاسایی :هەرێمی كوردستان بۆ خانەنیشین و موچەخۆری مەدەنی و سەربازی یاسای تایبەت بە خۆیی هەیە زیاد لە  ۸ یاسان بۆ دیاریكردنی موچەو دەرمالەو خانەنیشینیان ،كەئەم یاسایانە جیاوازن لەروی ناوەرۆك و بری پارە  لە یاسا بەركارەكانی حكومەتی  عێراق ئەمە چۆن مامەلەی لەگەل دەكرێت ،سەرباری جیاوازی لە ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەران كەحكومەتی بغداد  دان بە ٦٥٠ هەزار موچەخۆر دەنێت لەكاتیدا بە فەرمی و یاسای حكومەت یەك ملێۆن و ۲٥٠ هەزار موچەخۆری هەیە.

رێگری  پەرلەمانی عێراق:
 لەیاسای بودجەی عیراق و یاسای الادارەدانی  مالی دەولەت و تەنانەت یاسای  قەرزیش كە تازە لە پرلمان دەرچوە پیویستە حكومەتی هەرێم مانگانە ۲٥٠ هەزار بەرمیل زیاتر و نیوەی داهاتی گومرگەكان رادەستی بغداد بكات،لەسەر ئەو بنەما برەپارەیەك دەنێریت ،گەر ئەم رێکەوتنە رونەدات و حكومەتی هەرێم نەوت و داهات رادەست نەكات چۆن بغداد موچەی ۱ ملیۆن و ۲٥٠ هەزار كەس ئەخاتە ئەستۆی خۆی لەم قەیرانە دارایە، عقل و منتیق چۆن ئەمە قبول دەكات،كە لەواقیدا پارتی هەرگیز بەم پرۆژە رەزامەند نابێت و رێکەوتن ناكەت بەم چەشنە،بۆیە لە ناوخۆی هەرێمیش  رێگری دەکرێت.

دۆخەكە بەرەوكوێی؟؟؟
گریمانەی رودانی نەخوازراو ناكرێت لە عێراق چونکە هەمیشە شتگەلێك رودەدەن لەدەرەوەی پیشهات و گریمانە و هەلسەنگاندنە،بەلام بەسەرنجدان لە دۆخی  خراپی دارای ئیستای عیراق و ئەم حكومەتە كاتیەی كازمی و رێگریەكان ئەم پرۆژە لەواقیعدا پێیی دەچێتت دەرئەنجامی نەبێت ،چارەی كرداری ئەوەیە ئێمە شەری خۆمان بكەین لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پشكی كورد جێگیر بكرێت چونکە 
‎ئەم مانگە یاسای بودجەی ٢٠٢١ دێتە پەرلەمانی عێراق، موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم گەرەنتی بکرێت و لەبەرامبەریشدا ھەرێم ئامادەبێت ریبكەوێت لەگەل بغداد ،سەرباری ئەنجامدای چاكسازی راستە قینە لە سەرجەم بوارەكان..

رایەك هەیە  دەلێت  دەستوری عێراق دانی ناوە بە هەرێمی كوردستان بە سەرجەم دەسەلاتەكانی و یاسا كارپێكراوەكانی.موچە و خانەنیشینی لە دەسەلاتی مەركەر و حكومەتی عێراق نیە  بەلكو تەنها تایبەتە بە هەرێمی كوردستان.

تێبینی:بەندە بەهەموو شێوەیەك لەگەل خواست و داواكاری و دۆخی خراپی فەرمانبەران و خانەنیشینانم، رۆژانە ئیمەش هەست بە معانات و خەمیان دەكەین   بەشێكین لەو خەلكە ئەركی حكومەتی هەرێمە موچە دابین بكات بەهەرشێوەیەك بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن