386وتار

دابەشكردنی نەوت هاوكاریە یاخود كاسبیكردن بەسەر گیرفانی خەڵکەوە؟

10/19/2022 7:43:00 PM
چۆمان محەمەد

حكومەتی هەرێم بریاریداوە دەست بكات بەدابەشكردنی نەوت بۆ هەر بەرمیلەی بەنرخی ۱٠٠ هەزار دینار تادەگاتە دەست هاوڵاتیانیش چەند هەزارێكی تری دێتە سەر،بەسەرنجدان لەپرۆسەكە هەرگیز بەمە ناوترێت دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵایان وهاوكاریی وپاڵپشتیان ،بەپێچەوانەوە بریتیە لە فرۆشتنەوەی نەوت وكاسبیكردنی حكومەت لەسەر گیرفانی خەڵكی هەژارەوە. سەرنج بدرێتە نزیک ترین شوێنی دەرەوەی هەرێم وەک ناوچەکانی كەركوك وخانەقین  حكومەتی فیدڕاڵ نرخی بەرمیلێك نەوت بە ۳٠ هەزار دینار جێگیر كردوە ودابەشی دەكات ،پاشان بەچ ویژدان وپێوەرولۆژیكێك بەرمیلێك نەوتیان ئەژمار كردوە لەسەر حكومەت بە ۲۸٥ هەزار دینار،لەكاتێكدا نرخی بازرگانی بەرمیلێك نەوت لەهەرێمدا زیاتر لە ٥٠ هەزار جياوازیەتی لەوەی حكومەت دیاریكردوە،دیارە حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەهەمان میکانیزم نەوتی هەرێم دەفرۆشن بۆیە هەمیشە بۆ بەرمیلێك زۆر بەكەمتر لەوەی عێراق دەفرۆشرێت وهەراجفرۆشی دەكەن ،ئێستاش ئەو چین وتوێژەی كەزۆر پێویستی بەهاوكاری وپاڵپشتی هەیە لەدابەشكردنی نەوت بەشی زۆری کۆمەلگان لە ناوچەشاخاویەكان وقەزاوناحیەكان وسەنتەری شارەكان كە هەژاروكەم دەرامەتن،بۆیە ئەم نرخە بارگرانی زۆریان بۆ دروست دەكات،دەوڵەمەندو دارودەستەی ئەم دەسەڵاتە نەك پێویستیان بە نەوت نیە بگرە  ئەوان پاڵاوگەی تایبەتی خۆیان هەیە ماڵ و جێگای حەوانەوەیان بە ئامێر و هۆکاری سەردەم گەرم دەكەن، بۆیە هاوار و داواکارییەکان ڕوویان لەسەرۆكی حكومەت وجێگرەكەیەتی ووەزیرەبەرێزەكانە هەوڵێك وپێداچونەوەی زۆربەپەلە بۆ ئەم بابەتە بكەن،پەرلەمانی كوردستانیش لەم نێوەندەدا پێویستەی پێداگری وفشاربكات بۆ كەمكردنەوەی ئەو نرخە كەئەمە ئەركیەتی،لەكۆتایدا ئەوەی پێویستە بوترێت ئەوەیە ئەكرێت لەماوەی ئەم كابینەیەدا حكومەت كاری باشی كردبێت،بەڵام هەرگیز لەو ڕاستیە كەمناكاتەوە كە هەنگاوەكان وجوڵەكان وبڕیارەكان سەرجەمیان بارگرانی وقورساییان بۆ سەرشانی هاوڵاتیان زیادكردوە،كە هیواخوازین  حكومەت لە پرسی دابەشكردنی نەوتدا ئەم بیرۆكەیە پێچەوانەبکاتەوەكە زۆر بەدوریشی دەبینین...

19/10/2022

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن