1031وتار

كه‌وتنه‌ بواری جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی

6/11/2020 2:06:00 PM
چۆمان محەمەد

یاسای چاكسازی لە موچەودەرمالەوبەخشین وئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەریمی كورستان ژمارە ۲ سالی ۲٠۲٠ ،بەپیی مادەی ۱۷و ۱۹ لە ۱/۷/۲٠۲٠ دەكەویتە بواری جێبەێكردنەوە: 
ئەم یاسایە هەرچەندە دلخوازی تەواوی هەریمی كوردستان و هەنگاوی چاكساری ریشەی نیە،بەلام چەندین پرس و بابەتی تێدایە كە گەرانەوەی داهات و پارەیە بۆ خەزینەی گشتی و یەكخستەوەی خانەنیشینەكان و كەمكردنەوەی خانەنیشینی پلە بالاكان و ریكخستنەوەی دەرمالە و نەهیشتنی دو موچە و موچە و خانەنیشینی نایاسای   چەندین پرسی تر،بەلام تایبەت بەم یاسایە ئەوەی پیویستە بوتریت:
۱_ئەم یاسایە هەمو گرنگی و سودەكەی لە جێبە جێكردنیەتی ،دەنا بەتەنها دەبێتە مورەكەی سەر كاغەز.
۲_بەشێكی هەلسوران  و جێبەجێكردنی ئەم یاسایە لە  لای وەزارەتی دارایە بە پلەی یەكەم ،لەگە ل وەزارەتی پیشمەرگە و شەهیدان و ئەنفالكراوان  و زیندانی سیاسی و كارو كاروباری كۆمەلایەتی و فەرمانگەی خانەنیشینی.
۳_پیویستە پرلمانتاران زۆر پێداگربن  لە چاودێریكردنی  جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.
٤_ ئەنجومەنی وەزیران(  سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی)گەر بیانەویت یاساكە شوینی خۆی بگرێت و چاكسازی ئەنجامبدریت  و ،ئەوا دەبێت  رەچاوی كەسانی حییزبی و خاوەن نفوز نەكەن، ئەمە گرەوی سەركەوتنی پرۆسەكەیە،كەئەمە زۆر ئەستەمە بۆ ئەو  بەریز مسرور بارزانی و قوباد تالەبانی ،چونكە هەمو گەندەلیەكان بۆ حیزبەكانی ئەوان و بەرپرسانی ئەوان كراوە.
٥_پیویستە وەزارەتی دراییی  زۆر بە جدی كار لەسەر پەلەكردن لەسەر كاری ئەو لیژنانە بكات كە بەپیی پەیرەوی ناخۆی یاساكە دەرچوێنراوە،دەنا  ئەم لیژنانە ماوە بۆ كارەكانیان دیاری نەكراوە،بۆیە ئەمە وادەكات پرۆسەی چاكسازی زۆر سسست بروات بەرێوە ،مماطلە بەكارەكانیا بكرێت.
٦_ ژماره‌یه‌كی زۆی لیژنەی چاكسازی لە پەیرەوی دانراو یاسای چاكسازی ‌(لیژنه‌ی باڵا، لیژنه‌ی وه‌زاره‌ت، لیژنه‌ی لاوه‌كی، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند)مه‌ترسی دروست ده‌كات له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ماف‌و ونكردنی ئامانجی سه‌ره‌ركی یاساكه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ كوردستان ئه‌زمونی خراپی له‌گه‌ڵ كاری لیژنه‌كان هه‌یه‌ كه‌ ره‌نگه‌ هه‌ژمونی حزبایه‌تی له‌ دانانی ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنانه‌ كاره‌كانی یاسای چاكسازی به‌لارێدا ببات،بۆیه‌ باشتره‌ لیژنه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه‌‌و كه‌سانی بێلایه‌ن‌و رابردوو پاك بكرێنه‌ ئه‌ندام،پاشان بە سەرنجدان‌ له‌ كاروباری لیژنه‌كان وه‌ك ئاسۆی له‌ لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ  لیژنه‌ی وه‌زاره‌ت دواتر بۆ لیژنه‌ی بالا و دواتر بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ,هه‌موو ئه‌مانه‌ كات كوشتنه‌ و گومانی به‌لاریدان و پیدانی زانیاری نادروست ده‌كریت به‌ لایه‌نی سه‌روتر.،بۆیە حق وایە دەستەی دەستپاكی یاخود داواكاری گشتی یان دیوانی چاودیری ئاگاداری كاروباری لیژنەكان بێت
۷_پرۆسەی چاكسازی نابێت تەنها لەم یاسایەدا كورت بكرێتەوە كە تائێستا جێبەجینەكراوە،بەلكو پیویستی بەبەردەوامی و پشو دریژی هەیە لەهەمو بوارەكان.
بەداخەوە تائێستا چاكسازی و بەرەنگاربونەوەی گەندەلی زۆر  سست ولاوازە ،بەپێچەوانەوە گەندەلی لە ئێستا گەشتۆتە ترۆپك ،هەنگاوەكان هەرگیز لەچاو ئەو گەندەلی و فەوزا و بێ ریزی بەیاسا و دزی و تالانیەدا نیە كە ئەگوزەرێت لەكوردستان
پارێزەری راوێژكار
۱٠/٦/۲٠۲٠






سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن