82وتار

ئێستا كۆمیسیۆن رێكارەكانی هەلبژاردن رادەگرێت یا دەست دەكاتەوە بەكارەكان؟؟

5/16/2024 8:44:00 PM
چۆمان محەمەد

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌باره‌ی ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ۱٠/٦/۲٠۲٤،كه‌وتوه‌ته‌ بەردەم دوو بڕیاری "بنبڕ"ی دژ به‌یه‌كه‌وه‌، یەكەمیان بڕیاری ۷/٥/۲٠۲٤ی دادگای فیدراڵیە كه‌ ناچاری كۆمیسێۆن ده‌كات رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بەپێی سیسته‌می تۆماری كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی ۲۹/۲/۲٠۲٤ ده‌رچووه‌و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران په‌سه‌ندیكردووه رابگرێت تا سكالای بەرێز مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وە دادبینیەكەی ۱۹/٥/۲٠۲٤ دەبێت‌، دوەمیان بڕیاری ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی (دەستەی دادوەی هەلبژاردن)ی دادگای پییداچونەوەیە كه‌ پابه‌ندی كۆمیسیۆن دەكات به‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكاته‌وه وبڕیاریداوە بەنایاساییبونی وەستاندنی ڕێكارەكان...
بەمەش هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وململانێیی حیزبی هەرێمی كوردستان جیاوازی قوڵی خستۆتە نێو دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە،چونكە دەستەی دادوەریەكە لە بڕیارەكەیدا زۆر بەرونی دەڵێت لە تایبەتمەندی دادگای فیدرالی نیە چونكە قسەكردنە لەسەر نیزام و سیستەمی هەلبژاردن،لەبەرامبەریشدا هەر ئەمرۆ دادگای فیدراڵی فیدراڵی وه‌ڵامی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داوەتەوە‌، ده‌ڵێ وه‌رگرتنی سكاڵاكه‌ی بەرێز مه‌سرور بارزانی له‌چوارچێوه‌ی پسپۆڕی ئێمه‌دایه‌ به‌گوێره‌ی مادده‌ی (۹۳/یه‌كه‌م)ی ده‌ستور كە بریتیە لە(چاودێریكردنی ده‌ستوریبوونی یاساو سیسته‌مه‌ كارپێكراوه‌كان)
ئەوەی گرفتەکەی قوڵترکردۆتەوە ئەوەیە کە بڕیارەکانی دادگای فیدرالی بەپێی ماددەی (٩٤) دەستوری عیراق بنبڕ و پابەندکەرن بۆ هەموو لایەک، لە لایەکی تر ئەگەر سەیری ماددەی (١٩) یاسای کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق بکەین، بۆمان دەردەکەوێت مەرجەعی یاسایی کۆمسیۆن لە داوا و پرسە یاسایەکاندا دەستەی دادوەرییە، بەم پێیە بێت پابەندبوون بڕیارەکانی ئەم دەستەیە بۆ کۆمسیۆن سیفەتی لە پێشینەیان هەیە، پیش بڕیاری هەر ناوەندێکی تری یاسایی دەکەون.
پرسیارەكە گەورەكە لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ كۆمیسیۆن بە كوامە بڕیاریان پابەند دەبێت كەهەردوو بڕیارەكە بۆ كۆمیسیۆن بریاری یەكلاكەرەوەیەو بنبڕە وچۆن مامەڵە دەكات؟؟
وەپرسیار دێتە پیش ئایا دۆخەكە بەرەو ئەوە دەروات كۆمیسیۆن لەگەل سەرۆكایەتی هەرێم دابنیشن وكۆببنەوە بۆئەوەی ئەوە بخنە روو ناتوانن لە ۱٠/٦/۲٠۲٤ هەلبژاردن بەرێوە ببەن تاوەكو مەرسۆمێكی تر دەرچوێنرێت گەر زوو داواكەی دادگای فیدرالی یەكلانەبویەوە؟؟ یا خود سەرۆكی هەرێم لەكۆتا ریگەدا خۆیی بەمەرسومێك وادەیەكی تر دادەنێتت؟؟

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن