ڕادەستكردنی نەوت لەنێوان راستی وچەواشەكاریدا!!
8/23/2025 3:04:00 PM
چۆمان محەمەد
زیاد لە 10 ساڵە حكومەتی هەرێم بەپێی یاسای بودجەكانی عێراق وسەرجەم رێكەوتنەكانی لەگەڵ بغداد وبریاری دادگای فیدراڵی، پێویستە نەوت رادەست بكات،دواین قسەی حكومەتی عێراقیش جەختكردنەوە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی هەرێم لەپێناوی ناردنی موچەی مانگی ٦،بەڵام تا ئەم ساتە رادەست نەكراوە،زیاتر خۆی لەم هۆكارانەدا دەبینێتەوە:
۱_ئیرادەیەكی سیاسی جدی نیە بۆ فرۆشتنی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ،بۆچونێك لە هەرێمی كوردستان بونی هەیە كە زیاتر پارتی ڕابەرایەتی دەكات رێكەوتن لەگەڵ بغداد بە تسلیم بون ودژایەتی قەوارەی هەرێم ولاوازكردنی دەیبینێت، لەكاتێكدا هەرێم نەوت دەداتە سۆمۆ بۆ فرۆشتنی نە كێلگەكانیان رادەست دەكەن،نەوەك گرێبەستەكانی خۆیان كۆمپانیا بیانیەكان دەكەنە هاوبەش وشەریكی بەرهەمهێنان
۲_جۆری ئەو گرێبەستانەی لەرابردودا كراون لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان وناوخۆیەكان،وایكردوە كۆمپانیا بیانیەكان ببنە هاوبەش وخاوەنی نەوت وكێڵگەكانی هەرێمی كوردستان بۆیە بێ رەزامەندیان ئەستەمە پرسی نەوت چارەسەر ببێت با هەردوو حكومەتیش رێکكەوتبن..
۳_بونی فشاری هەرێمی وئیقلیمی بەتایبەت توركیا بەهۆی ئەوەی پێشتر گرێبەستی پەنجا ساڵەی لەگەڵ هەرێم هەبوەو نەوتی هەرێمیش بە بەندەری جیهانی توركی دەڕوات بۆیە پیشبینی كراوە قسە وبۆچونی خۆی هەبێت بۆ ئەم پرسە..
٤_ئەو شێوازەی ئیدارەدانەی ئێستای نەوت ئاسانترین ڕێگایە بۆ بەدەستهێنانی پارەیی خەیاڵی بۆ كرینی فرۆكە وباخیرەی تایبەت وزانكۆ وتەلەفزێونی ئاسمانی وراگەیاندن وهێزی تایبەت وكڕینی دەنگی ناڕازی بۆیە بە ئەستەم دەستبەرداری دەبن..
٥_بۆچونێكیش هەیە پێیان وایە دۆخی عێراق وناوچەكە تێك دەچێت،بۆیە یاری بەكات دەكەن ئەوكات بەسەربەخۆ دەست دەكرێتەوە بە فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆ.