33وتار

لەئەمرۆ..نا سبەی بە دەرونی فەرمانبەرانی کوردستانەوە بۆ دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدرالی...

6/19/2025 3:39:00 PM
چۆمان محەمەد

دوای نوسراوەكەی تەیف سامی وراگرتنی ناردنی موچە،داوایەك لەدادگای فیدراڵی تۆماركراوەو داوای فەرمان سالاریەكیش كراوە،پاش ئەوەی لە۲٠۲٥/٦/۱ بەیانامەی بڵاوكردۆتەوە كە لەنزیكترین كاتدا وەڵام دەدەنەوە، ۱۹ رۆژ تێپەریوە تا ئێستا ئەم داواكاری فەرمان سالاریە وەڵامی نەداوەتەوە،پاساوەكان هەرچی بێت ناگاتە ئەوەی داواكاریەكی گرنگی وا ئیهمال بكرێت،بانگەشەی ئەوە كرا ئەمرۆ فەرمان سالاری دەربچێت،لەبری ئەوە نامەی دەست لەكاركێشانەوەی شەش دادوەری دادگای فیدرالیمان بیست گوایە پەیوەندی بە كەیسی خۆر عەبدوڵاوە هەیە كە پرسێكی ئاوی نێوان عێراق وكوەیتە،هۆكارەكەی هەرچیبێت ئەمە پێشهاتێكی نوێی مەترسیدارەو شتی تری بەدوادا دێت، بۆ زانیاری هەموو لایەك لەئێستاوە تا كۆتایی مانگ تەنها دوو رۆژ دادبینی دادگای فیدرالی تیایە كە (۲٤و ۲٥) ی ئەم مانگی شەشە نازانین ئاخۆ كەیی كۆ دەبنەوەوچۆن مامەلە لەگەل ئەم دەستلەكاركێشانەوانە دەكەن  قبولكردنیان كیشە بۆ موچەوهەلبژاردن وزۆر پرسی تر دێنێتە ئاراوە،بەڵام ئەوەی مایەیی سەرنجە خەڵكانێك لە حیزبەكان وهەندێك لەپەرلەمانتارانی هەرێم وبغداد،بگرە دامەزراوەی میدیای ومیدیاكاریش،بەردەوام هەوال بڵاودەكەنەوە وئەمرۆ ونا سبەی دەكەن بەفەرمانبەران وخانەنشینان گوایە دادگای فیدرالی بڕیار دەدات،بەبێ ئەوەی بزانن دادگای فیدرالی چۆن كار دەكات وململانێی سیاسیەكانی هەرێم وبەغدادو ناوچەك چۆن ئەم دۆخە یەكلا دەكاتەوە،بەراستی دەرونی فەرمانبەران وخانەنشینان زۆر هیلاكەوبێ ئومێدن،ناكرێت لەپێناوی لایك وكۆمێنت وململانێی سیاسی زانیاری ناراست بڵاوبكەنەوە،هیوای موزەیەف بۆ خەڵك دروست بكەن،دۆخە بەرەو ئالۆزبونێك دەروا پێویستە هەرێمی كوردستان بەوردی تەكبیر بۆ حاڵی فەرمانبەران وخانەنشینانی بكات...

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن