592وتار

‎رووداوەكانی پەسەندكردنی یاسای كورتهێنانی دارایی عێراق پێشبینیكراوبوو

11/14/2020 8:05:00 PM
چۆمان محەمەد



ئەوەی لە پەرلەمانی عێراقدا بۆ دەرچواندنی  یاساكە روویدا، چاوەروانكراو بوو درەنگ بێت یا زوو رووبدات، زۆر لە مێژە هاوار دەكرێت بۆ رێكخستنی پەیوەندیمان لەگەڵ به‌غداد بەڵام بێهودە بووە، ئەوەی گرنگە بوترێت ئەم خاڵانەن:

۱_ئە و مادەیەی لە یاسای تمویل عجز المالی  جێگیرکراوە دژی کورد نیە بەپێچەوانەوە مادەیەكی تەواو دەستوری و قانونیە و خاتری کوردیشی زۆر تێدایە دوو دەرفەتی هێشتۆتەوە بۆ گفتوگۆی حكومەتی عێراق و هەرێم، ناکرێت ئیمە نەوت و غاز بفرۆشیین و داوای موچەش لە بەغداد بكەین بەبێ جێبەجێكردنی ئەركمان.

 ئەوەی جێگەی مەترسی جدیە لەم بڕیارە پێشێلکردنی پرەنسیپی تەوافوقە کە عێراقی دوای ٢٠٠٣ ی لەسەر بنیاتنراوە، کە دەکرێت لە داھاتوودا تەواوی مافەکانی کورد لەعێراقدا لاببرێت یان کۆت و بەند بکرێت بە یاسا و بە دەنگی زۆرینە، واتا بنەمای زۆرینە و كەمینە دەستپێكێكی مەترسیدارە بۆ  دۆخی عێراق.

۲_بەپێی بریاری دادگای ئیتحادیش سەرۆكی كۆمار مافی ڤیتۆی نیە لە گێرانەوەی یاساكە بۆ په‌رله‌مان، بۆیە چەندین رێگەو میكانیزم هەیە بۆ رێكەوتن لەگەڵ به‌غداد، ئێستاش فرسەت و هەلی راستكردنەوەی هەڵەكانمان هەیە.

۳_مانگێكی تر شەری بودجەی ساڵی داهاتووە لەنێو پەرلەمانی عێراق، پێویستە لەئیستاوە بە جدی روئیا و پلان هەبێت بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەو پرۆژە یاسایە، بە ئامانجی ئەوەی توشی ئەم كێشانە نەبین كە لەم یاسایە توشمان بوو، بۆیە ئیستاش دەرفەت ماوە بۆ ئەنجامدانی هەنگاوی دروست و خەمخۆرانە.
٤_حكومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی هەرێم بە تایبەت یەكێتی و پارتی ئەم سیاسەتی لەگەڵ به‌غداد پەیرەوی دەكەن زیانمەندی یەكەم هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەیە، ئێستاش درەنگە نیە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لەو سێكتەرە گرنگانە، كە حه‌ق وابوو خەمەكە موچە و دابینكردنی بژێوی بێت بەهەر رێگەیەك بێت، ئەم كێشانە پەیوەست نین بە ئاسایش و قەوارەی هەرێم.
٦_حكومەتی هەرێم كەئامادە نیە  نەوت و  نیوەی داهاتی دەروازەی سنورییەكان و گومرگییەكان رادەست بكات وەك رێككەوتنكراوە لەسەری، چۆن چاوەروانی ناردنی پارەی حكومەتی فیدراڵە، ئەمە پێدانی پاساوە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق پارە نەنێرێت.

۷_هۆكاری رێكنەكەوتن لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ و رادەستنەكردنی داهاتی گومرگ و دەروازە سنورییەكان بۆ چەوریی پاروی ئەم سەرچاوانەی داهاتە و پركێشەی و هەستیاری و مەترسیداری ئاشكرانەكردنی زانیارییەكانی پشت ئەم مەلەفانەیە.

۸_ڕووداوەکان و دۆخی سەختی دارایی و مایەپوچی حكومەت و قەرزاری و كۆرۆنا و كەمبونەوەی هیزو قورساییمان فەرزی دەكات و پێیمان دەڵێن ئیتر کاتی هاتووە، داهات و سەرمایە ناوخۆییەکان  ئاشكرا بكەین و خاوەنی راستەقینەی حكومەت بێت.

کاتی هاتووە پڕۆسەی چاکسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدرێت، دەنا رۆژ بەرۆژ دۆخەكە ئاڵۆزتر و خراپتر دەبێت بێ متمانەی و تورەی  خەلكیش تا دێت زیاتر دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن