13وتار

کۆنتڕۆڵکردنی جەرف وسەخر کوتانەوەی ئاسنی ساردە

11/21/2026 11:53:00 AM
مەهدی کاوانی

بەڵام بەستنەوەی ئەو مەلەفە بە گەندەڵی و دزینی نەوت لە گەڵ مەلەفی گەندەلی و دزینی نەوت بە ھەرێمی کوردستانیش بەستراوەتەوەو کراوەتە یەک مەلەف. 
بۆ جەرف و سەخەر ترامپ گوتویەتی ھەلوێستێکی مام ناوەند وەربگرن . بە بڕوای خۆم  قائانیش بۆ ھەمان مەبەست لە بەغدایە.
بۆ دەڵێم کوتانەوەی ئاسنی ساردە ! دیقەت بدەن ، شەڕی ئەمەریکاو ئیسرایل لە دژی ئێران بۆ ئەوە بوو کە ڕژێمی ئێران بڕوخێنن و لە شوێنیا ڕژێمێکی وابەستە بە خۆیان دامەزرێنن . دەرئەنجامەکان پاش سێگەڕی ڕووبەڕووبوونەوەو ئێستاشی بخە سەر کە کورتە شەڕیش لێرەو لەوێ لە گۆڕێیەو بۆ زیاتر لە شەش مانگ دەڕوا ، ئێران نەک تەنیا لە شوێن خۆی ماوەتەوە بەلکو بەشە ھەرەزۆری ڕاگەیاندنی جیھانی ، ئێران بە براوە دەزانن . نەک ھەر ئەوەندە بەلکو خودی تڕەمپ گوتویەتی دۆڕانمان لە ھەلبژاردن و لە دەست دانی کۆنگرێس و سنات لە بەر شەڕی ئێرانەوە بوو و ھەر بە دواشیەوە دۆڕانی ناتەنیاھۆ و پشت لێ کردنی ترامپیش بۆی لێ کەوتەوە .
ئێ باشە زێدیەک کوتلەیەکی پەڕلەمانی وابەستە بە خۆی پێ نەبێ و بەشێکیش بێت لە ھاوپەیمانی شیعەکان و ھێزەکانی ئەمەریکیش عیراقیان جێ ھێشتبێت ، ئیدی چۆن دەتوانێ فەرمانەکانی بەسەر ئێران بسەپێنێ کە سەرکەوتوی جەنگیش بن بە سەر ئەمەریکیەکان .
من وەک بیر کردنەوەی خۆم ئەو کێشەیە بە بڕیارێکی مام ناوەند چارەسەر دەکرێت . کوردیش دەڵێ نە شیش بسوتێ نە کەباب ئەمەریکی و ئێرانیەکانیش پێی ڕازی دەبن . 
ئەدی بە نسبەت ھەرێمی کوردستانەوە ، چی لێ دێت ؟
حالیا ھەولێر یەکلایەنانە پەڕلەمانی کارا کردەوەو یەکیەتیش پەرچە کرداری کردو زۆنی خۆی بە شکلەک لە شکلەکان ڕاگەیاندو سکالاشی لە دادگای فیدرالی تۆمار کردو داوای جیاکردنەوەی بەشە موچەی زۆنی خۆی لە بەغدا داوا کردووە . دەنگ و باسەکان زیاتر ئاماژە بەوە دەکەن کە پەڕلەمانی کوردستان ھەڵپەسێندرێ تا ئەو دوو ساڵەی پێیەوە ماوەو بەشە بودجەی سولێمانیش لە ھەولێر جیا بکرێتەوە . 
ئەگەر ئەوە ڕووبدات دەکاتە ئەوەی کە ھەردو زۆنەکە درێژە بە حوکمرانی فیفتی بە فیفتی پێشویان بدەنەوە .
جا قوڕاوەکە بۆ کورد لێرەوە دەست پێ دەکات 
بە درێژە کێشانی ھێدی ھێدی لە لایەکەوە بەغدا بۆ لاواز کردنی ھەرێم بە تایبەتی زۆنی ھەولێر  بەردەوامی بە خۆوە بگرێ بە دەستبەسەراگرتنی ھەندی لە شوێنە نەوتیەکانیش و بۆ زۆنی سولێمانیش کۆرمۆر زیاتر بە بەغدا ببەستنەوەو ڕەنگە بەشێکی کەمیش بە ھەولێر بدرێ . 
لێرەدا پرسیارێک خۆی قیت کاتەوە وەک بگۆترێ کۆرمۆر بە بەغدا ببەسترێتەوەو نەوتی کوردستانیش لە کەمێکی بچووکەوە بۆ ھەرێم بھێڵرێتەوەو بە دوایەوە بەغدا چ ئیشی بە ھەرێم دەمێنێ  کە دەکاتە ئەوەی ئەو نەوت و گازەی لە ھەرێم دەستی دەکەوێ زۆر زیاتر دەبێ لەو بەشە موچەیەی بۆ ھەرێم دەنێرێ و وەسەلامو عەلێکوم .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن