119وتار

هەر بەڕاست موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە؟؟

12/21/2023 8:11:00 PM
چۆمان محەمەد


زۆر باش دەزانین عێراق كەمتەرخەم و بێ منەتەلە چارەسەری كیشەكانی هەرێم لەهەمواری یاسای بودجەوپیداچونەوە بە گریبەستە نەوتیەكان،بێ باكەلە هێنانە دەرەوەی پرسی موچەی فەرامانبەرانی هەرێم لە كیشەی خەرجی فیعلی وپرسی نەوت وداهاتی ناوخۆ،بەلام
تازەترین بەیاننامەی حکومەتی هەرێم بەوەی (موچەی سێ مانگی کۆتایی   
لای بەغدایە و لای ئێمە نیە").ئەم لێدوانە زۆر قسەهەڵدەگرێت بەڵام ئەوەی پێویستە بوترێت:

۱_خۆداماڵینی حكومەتی هەرێم لەبەرپرسیاریەتی بەرامبەر فەرمانبەرانی لەپای چی؟؟ئەدی هەر ئەم كابینەی حكومەت نەبوو رێكکەوتنی كردوە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆئەوەی موچەو شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت هەر خۆیان وپەرلەمانتاران نەبون یاسای بودجەیان بەسەردا تێپەری؟؟ ئەم جۆرە قسانە لەواقیعدا هیچی لێ سەوز نابێت وبەهای نیە .

۲_بەپێی یاساو رێنمایی و نەریتی بەڕێوەبردن، موچەی فەرمانبەران و خانەنیشینانی هەرێم، ئەركێك بوە لەئەستۆیی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی، چۆن دەكرێت ئەژماریی بكەین لەسەر عێراق؟. پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا هەرێم رازییە پرسی موچە فەرمانبەرانی و خانەنیشینی رادەستی ناوەند بكاتەوە؟بۆیە تائەوكاتەییی موچە راستەوخۆ پەیوەست نەكرێت بە بەغداد كە ئەستەمە ئەمەش لۆژیكی نیە عێراق بەرپرس بكرێت لەموچە..

۳_ لەگریمانەی ئەوەیی فەرمانبەرێك داوایی ئەم سێ مانگە بكات لە حكومەتی عێراق ئەم داوایە رەد دەكریتەوە و فەرمانبەر دەیدۆڕێنێت،ئەمەش ونكردنی مافی فەرمانبەرانە لەبەرداشی هەرێم و ناوەندا..
هیوادارین ئەم  قسانە وەك دژایەتی حكومەتی هەرێم نەبینرێت چونکە خۆمان زۆر بە دلسۆزی حكومەت و دەسەلات و هەرێم و خەلكەكەی دەزانین باكەس موزایەدەمان بەسەردا نەكات..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن