7وتار

سیناریۆی جەرفول سەخرو ئایندەی هەرێمی کوردوستان

11/22/2026 3:58:00 PM
عومەر عەلی محەمەد

سیناریۆی جفر السخر زیرەکانە داڕێژرابوو،بە هاتنی قائانی توانیان

  هەموو ململانێکان بە ئاراستەی دانوستان بەرن و ناو ماڵی شیعە بە یەکگرتوویی بهێڵنەوە و واش لە قەڵەمی بدەن کە پڕۆسەی کۆنترۆڵکردنی جفر السخر لەلایەن زەیدیەوە سەرکەوتوو بوو، ئەم پڕۆسەیە تەنها ئاڵوگۆڕی ڕۆڵ بوو،تەنانەت حزب اللە جێگەی پێ چۆڵ نەکراو،حەشدیش هاتە ناوەوە، لە کاتێکدا حزباللە گروپێکی سەر بەحەشدەو موچەو هاوکاریەکانیان لە لایەن حکومەتەکەی زەیدیەوە دابین دەکرێت، ئەو هێزی زەیدی لە سوپاو دژەتیرۆرو حەشد کە دەچنە نێو جەرفول سەخەر هەموی شیعەن،

لەلایەکی تر گوتارە توندەکەی زەیدی و هەڕەشەکانی بۆ سەر حزب اللە تەنها بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی شەقامی ناڕازی عێراقە و لەلایەکی تریش بۆڕازیکردنی ترەمپە لە بەرەو ڕوبوونەوەی گروپەکانی موقاوەمە،بەڵام دواجار سیناریۆکە لە لایەن قائانیەوە داڕێژرابوو ئەو چۆنی ویست بەو جۆرە کۆتایی پێ هێنرا.

ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە ئەوەیە لە دوای ئەم سیناریۆیە هەرێمی کوردوستان چارەنووسی چی دەبێت،لەکاتێکدا ئێستا ناو ماڵی کورد پەرتەوازەبوەو جەمسەرێکیان لە بەغدایە و داوای بە هەرێم بوونی پارێزگاکانی هەرێم دەکەن و ئەوی تریشیان دەڵێت هەر لایەنێک ئەوە بکات هەموو شتێک دژی دەکەین،عەلی زەیدی هەڕەشە دەکات و دەڵێت لە زاخۆوە تا بەسرە ڕێگە بە قاچاخ بردنی نەوت نادەین،دیارە ئەوان زانیاریان هەیە کە لە سنورەکانی هەردوو زۆنەکە بە قاچاخ بردنی نەوت هەیە،لەم کاتە دژوارەی هەرێم دا ئەگەری ئەوە هەیە حەشدو سوپا بەو بیانوەوە ڕو لە هەرێم بکەن و کێڵگە نەوتیەکان کۆنترۆڵ بکەن ،زیرەک کەمال ڕاوێژکای سەرۆکی هەرێم لە لێدوانێکدا دەڵێت ئەمریکا هانی حکومەتی عێراق دەدات کە هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردوستان.ئایە حوکمڕانانی هەرێم کەخۆی لە یەکێتی و پارتی دا دەبینێتەوە بۆ ئەم دۆخە چیان پێیە،ئایە خۆیان بەشێک دەبن لە جێبەجێکردنی ئەو پلانە داگیرکاریە یان بە پەلە هەست بە مەترسی دۆخەکە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ مێزی گفتو گۆ.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن