71وتار

سەردانە دووبارەکانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد، لەنێوان ئەنجام و شکستدا!!

1/6/2024 8:10:00 PM
چۆمان محەمەد

وەفدی حكومەتی هەرێم لەئێستادا لە بغدادە وەك یەكەم سەردانی فەرمی ساڵی نوێی ۲٠۲٤ بەئامانجی رێكەوتن و گفتوگۆ لەسەر بابەتی (موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هەمواری یاسای بودجەو تێچوی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان)وا بانگەشە دەكەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدوای گەیشتنە بە چارەسەری كۆتایی لەسەر ئەم پرسانە.

هەمواری یاسایی بودجە لە پێشینەی ئەوپێداویستیانەیە بۆ هەرێمی كوردستان ئەمەش لەپێناوی دەرهێنانی(خەرجی فیعلی)لەنێو یاسای بودجەی عێراق..

بەسەرنجدان لە دۆخی ئێستای عێراق و ململانێ حیزبە كوریەكان وچەواشەكاری و موزایەدەكانیان،هەروەها بەلێوردبونەوە لە دۆخی ململانێ پێكهاتەونەتەوەكان و  فراكسیۆنە جیاوازەكانی نێو پەرلەمانی عێراق،بەئاسانی پرۆسەی هەمواری یاسایی بودجە تێناپەرێت،لەمپەروڕێگری زۆری دەبێت،لەبری هیوا بەخشینەوە پێویستە چەند هەنگاو كارێك بگیریتە بەر لە گرنگترینیان:

۱_یەكریزی و هاوهەڵویستی بۆ پرسە نیشتیمانییەكان و دوركەتنەوە لە بەرژەوەندی حیزبی،هەمواری یاسای بودجەش پرسێكە بۆهەمو هاولاتیانی هەرێمی كوردستانە،بۆیە دۆخی قەوارەكە و كورد لە عێراقدا كەڵكی ئەم جیاوازی و ناكۆكییانەی بەبەرەوە نەماوە، چونکە زۆر جیاوازین لەهەمبەر پرسە نیشتیمانییەكان لەبەغداد و شێوازی مامەڵەمان لەگەل حكومەتی عێراق وە زۆر ناكۆكین لەهەمبەر یاسای بودجە چونکە لەرابردودا بینیمان چۆن ناكۆكی وچەواشەكاریان بردە ناو هۆڵی پەرمانی عێراق،هەرچەند ئەم خاڵە جۆرێك لە خەیالی تێدایە نەنیسبەت ئەو دابەشبونەی حیزبەكانی هەرێمی كوردستان هەیانە..

۲_هەوڵدان بۆ جێبەجێ كردن و نەهێشتنی بەهانەی حكومەتی عێراقی بۆ ئەو ئەركانەی لە ئەستۆی هەرێمە تایبەت بە پرسی یاسای بودجە..

۳_دۆزینەوەی رێگە چارەیەك بۆ كۆكردنەوەی رای زۆرینە لەنێو پەرلەمانی عێراق بۆ هەمواری یاسای بودجە بەتایبەت گۆرینی مادەی 11ى بودجە كە پشكی هەرێمی لە خەرجی فیعلی (الانفاق الفعلی) دیاریكردوە نەك كۆی داهاتی پێشبینی كراوی عێراق، هەرچەندە ئەم رێگەیە ئاسان نیە، چونکە هاوكێشەی نێو عێراق و پەرلەمان زۆر ئاڵۆزە و پرسەكان لە بەرژەوەندی كورد یەكلانایتەوەو ئەو ڕێژەی بەدی نایەت، بۆیە زۆر گرنگە گفتوگۆو دانیشتنی سیاسی لەگەل ئەو هێزانەدا بكرێت نوێنەریان لە پەرلەمانی عێراق هەیە..

٤_هەوڵدان بۆ بەدەستهینانەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی كە دۆستەكانمان لێمان نیگەرانن و رەخنەبارانیان كردوین بێدەنگن لەئاست فشارەكانی عێراق بەهیوای ئەوەی لە زیاتر خزمەتكردنی زیاتروپاراستنی ماف وشایستە دارایەكانی هەرێم بێت..

 قەیرانێكی قوڵی دارایی هەیەلەهەرێمی كوردستان هیچ هاولاتی وفەرمانبەرێك نیە ئاوەتەخوازی تێنەپەراندی ئەم دۆخە نەبێت تەنها  ئەو هیزو لایەنانە نەبێت سەرقالی فرۆشتنی نەوتن بە تانکەرودزی وتالانی..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن