451وتار

هێشتا پارتی قەرزاربارمان دەکات

7/2/2022 9:56:00 PM
چۆمان محەمەد


ئەمڕۆ بەڕێز جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وتی:"عەیبەیەکی گەورەیە بۆ لایەنەکان کە نەتوانن ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکەن".

فەرموو پێمان بڵێن لەساڵێ ۱۹۹۲ هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان دەكرێت، كەیی و كامە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا كراوە؟ تائێستا رەخنە دەگرن، ئێوە كە خاوەنی دەسەڵاتی ڕەها بوون بە ئێستاشەوە هەڵبژاردنتان وەك ئامرازێكی لاوەكی سەیر كردووە كەیتان پێباشبوو بێت هەڵبژاردنتان كردووە، كەنگێش لەبار نەبوبێت بە دەیان ساڵ دواتان خستووە.

ئێوە و یەكێتی گەر ئیرادەوخواستتان هەبوایە گوێتان بەهیچ لایەنێك نەئەدا هەڵبژاردنتان دەكرد، بۆیە ئەم جۆرە لێدوانانە جگە لەچەواشەكاری وبەلاڕێدانی راستیەكان هیچی تر نییە، دەنا هەمووحیزبەكان زۆر باش دەزانن رێگری هەیە بۆ یاسای هەڵبژاردن وچارەسەرەی كۆمیسیۆن، بەبێ گۆرینی یاساكە هەڵبژاردن تەنها نمایشێكی گاڵتەجاڕانەیە.

 سەرباری ئەوەی لەمێژە زەمینەسازی بۆ ئەوەدەكرا تێروانین ولێكتێگەشتن هەبێت هەڵبژاردن دوابخرێت، زۆربەی لایەنە سیاسیەكان ئەم بیرۆكەیان بەدڵ بووە بەداخەوە، هەر لەسەر ئەم بنەمایە سستی و كەمتەرخەمیان نواند بۆ دواخستنی چارەسەركردنی یاسای هەڵبژاردن وپرسی كۆمیسیۆن، دەنا گەر ئیرادەی سیاسی بەتایبەت لای(یەكێتی وپارتی)هەبوایە هەڵبژاردن ئەنجامدەدرا كێشەكان چارە دەكران.

هەرچەندە گۆڕان ساڵێك و چوار مانگ پیش ئیستا پرۆژەی پێشكەشكردوە بۆ هەمواری یاساكەوچارەسەری كۆمیسیۆن، بەڵام بەداخەوە نەخرایە بەرنامەی كار، گۆڕان دۆخی خراپ بێت یاخود باش، ئامادەبێت یاخودنا بۆهەڵبژاردن، كورسی بهێنێت یاخود نا، نابێت سازش لەوە بكات كە پێویستە هەڵبژاردن هیچ كات ولەهیچ پاساوێكدا دوانەخرێت و لەوادەی خۆیی
ئەنجام بدرێت.

لەبەر گرنگی بابەتەكەو پرسەكە وەڵاممان دایەوە، دەنا ویست و بەرنامەی ئێمە نیە بەتایبەت وەڵام و رای كەسی بدەینەوە..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن