727وتار

دوای كاردانەوەنێودەوڵەتییەکان بۆ کەیسى سزادراوانى بادینان فرەسەتێك ماوە بۆ راستكردنەوە

5/11/2021 11:30:00 AM
چۆمان محەمەد

تادێت کاردانەوە و فشارنێودەوڵەتییەکان لەسەر کەیسى سزادراوانى بادینان فراوانتر دەبێت، رۆژانى رابردوو ئەمریکاو ئەڵمانیاوكەنەدا فەرەنساو نوێنەرایەتى یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق داوایان لە حکومەتى هەرێم کرد دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ سزادراوانی بادینان به‌ڕێوه‌ ببات و ئازادیی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی به‌رجه‌سته‌ بكات.

هەروەک رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتیش لە نوێترین کاردانەوەیدا داوای ئازادکردنی بەپەلەى سزادراوانى بادینان دەکات، ئەم كاردانەوانەش پێشبینیمان كردبوو لە چەندین رونکردنەوەوبەیاننامەو لێدواندا باسی ئەوەمان كردبوو ئەم كەیسە بۆناوو ناوبانگ و پێگەی هەرێم گاریگەری خراپی دەبێت، بێگومان ئەمە بۆتە خاڵێكی ناشرین بۆ مێژو ئەزمونی حكومرانی ئەم هەرێمە لەئێستادا، سەرباری فشارە ناوخۆیەكان بەسەرجەم حزب و رێكخراو چین و توێژەكان وبێ هیوای و بێ متمانەی هاوڵای بەدادگا، هەروەها روی راستەقینەو دۆخی دەسەڵاتی دادوەری هەڵماڵی بەوەی لە چ قۆناغێكی دادوەری خراپ و دەستوەردان وبێمتانەی و نا سەربەخۆییدان.

لەئێستادا دروسترین رێگە بۆ ئاوەژوكردنەوە و نەهیشتنی ئەو فشارە نێودەوڵەتیە بۆ ئەم كەیسە، بریتیە لەوەی خودی دەسەلاتی دادوەری لەكاتی تانەدان بەرێگەی راستكردنەوەی بریاری پێداچونەوە، بریاربدات بەهەلوەشانەوەی سزای ئەم سزادراوانە، كە ئەمە دەبێتە دەروازەیەك بۆ گێرانەوەی متمانەی هاولاتی بۆ دادگاو رۆڵی دەبێت بۆ داهاتوو حیزب بەویست وخواستی خۆی نەتوانی بەبێ بونی كرداری تاوانکاری سزای خەلك بدات، سەرباری ئەوە كاریگەری دەبێت لە نەهێشتنی ئەو وێنە ناشرینەی كەلە دنیای دەرەوە بۆ هەرێمی كورستان كێشراوە، بەهۆی ئەم بریارەوە، هەرچەندە بۆ ئەوئازادی و دیموكراسی و سەربەخۆیە هەزاران قوربانیمان بۆداوە، ئەم كەیسە لە ئاراستەو مەساری یاسایی دەرچوە،  زۆر رەهەندی وەرگرتوە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان، تیپەراندن و مكوركردن و بەردەوامیدان لەسەر سزادانیان زیانی بە پێگەو هاوكاری و مامەلەو رەفتاری ئەو وڵاتانە دەبێت، بێ باجدان و قوربانیدان ناشكێتەوە، چونکە بریارەكە بە چەشنێكە  كونسڵی ئەو ووڵات و رێكخراوانەی كردۆتە بەشێك لە مەترسی و هەرەشە بۆ ئاسایشی هەرێم، وە مەترسیەكانی بریارەكە لە داهاتودا تاك بەتاك و حیزبەكانی تری هەرێمی كوردستانە، ئیمە پێیمان وایە لێبوردنی تایبەت لەلایەنی سەرۆكایەتی هەرێم، كاتێك دەبێت كە بریارەكە پلەی كۆتای وەربگرتبێت، كە خودی لێبوردنی تایبەتی سەرۆكایەتی هەرێم چارەسەری ریشەی نیە بۆ سزادراوان، هەرچەندە سزادروان ئازاد دەكرێن، بەڵام بریاری ئیدانەكردنین دەمێنێتەوە، ئەم كردارە ئاسایی و گفتوگۆیانەی نێو فەیسبوك دەبێتە تاوانێكی مەترسیدار، لەداهاتودا، كێیان بوێت بەم مادەیە راپێچی دەكەن بۆبەردەم دادگا.

*ڕێكخەری ژوری یاسای و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی
۱۱/٥/۲٠۲۱

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن