8وتار

پەرتبوون و رێککنەکەوتنی موعارەزە...قەیرانە قوڵەکەی دەنگی ناڕازی!!!

5/12/2025 9:58:00 PM
چۆمان محەمەد

 ‎لەگەڵ نزیكبونەوەمان لەهەڵبژاردنە گشتیەکان، ئەم هێزە موعارەزانەی خۆمان بیریان دەكەوێتەوە لای كاری هاوبەش و یەك لیستی ویەك ریزی،لەكاتێكدا شەش مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوە نە حكومەت پێكهاتوە نە پەرلەمان كارایە، بەڵام بەداخەوە یەك كۆبونەوەیان بۆ ئەم بابەتە نەكردوە زۆر دورو پەرتەوازەن وبێ خەمن بۆ پرسە ستراتیژی وخەم وناسۆرەكانی خەڵك،وەك چۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەتوانرا یەك لیستی هاوپەیمانی نێوان هێزەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی پێك بێت، دیسانەوە ئەستەمە بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراقیش روبدات،هەرچەندە سیستەمی هەڵبژاردنیش سانت لیگۆی هەموارکراوی ۱.۷ تەواو دژی بەرژەوەندیەكانی ئەم هێزانەیە، بەڵام هەرگوێی پێنادەن وئامادەیی سازشكردن نین،ئەمەش بەهۆی پەرتەوازەیی و دابەشبونی هێزەكانی موعارەزە بەسەر جەمسەر جیاوازەكاندا،سەرباری ئەوەی توانای یەكتر قبوڵكردنیان زۆر قورسە ودانولەیان پێكەوە ناكوڵێت،كەمیان دەبینی خۆیان وەك بەدیلی یەكێتی و پارتی نیشان بدەن،زیاتر رۆڵی میوان وبەشداربوو دەبینن وئامرازی بردنەوەشیان پێ نیە لە یەكێتی و پارتی،نابێ ئەوەشمان لەیاد بچێت بەردەوام تۆمەت ئاراستەی یەكتر دەكەن،معارزەی ساختەش دروست كراوە ،هەرئەمانەش وایكردوە خەڵك مافی خۆیبێت  متمانەی نەبێت بە هێزەكانی دەرەوەی یەكێتی وپارتی،جیاوازیەكانیان نەماوە وشێوازی سیاسەتكردنەكەشیان زۆر رۆڵی نەماوە بۆ وەرگرتنی متمانەی خەڵك و هەرگیز ناتوانرێت وەك بەدیلیش سەیر بكرێن، بەواتەیەكی رونتر هێزەكانی معارەزە قەیرانەكانیان هیچی كەمتر نیە لە قەیرانەكانی هێزی دەسەڵات، گەر دەسەڵات وێنەی ستەم و بڕینی قوت و مووچەی خەڵکی دروست کردبێت، ئەوا بەرەی ئۆپۆزسیۆن و ناڕازی وێنەی ناکۆکی ناوخۆیان و دروستکردنی دوکانی سیاسی و هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی یەک دوو کورسی پەرلەمانی و گوتارو قسەی بێ کرداری بەرهەمهێناوەو ئەمەش وایکردووە هەڵبژاردن لەدوای هەڵبژاردن دەنگدەری کوردی یان بەشداری سیاسی نامێنێت یان بەناچاری دەگەڕێتەوە باوەشی پارتەکانی دەسەڵات..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن