354وتار

دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ خانەنیشینانی هەرێم بڕیارێكی دادپەروەرانەیدا

11/23/2022 4:57:00 PM
چۆمان محەمەد


‎ئەمڕۆ ٢٣- ١١- ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدڕاڵی دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بە کەیسی خانەنشینانی هەرێم دەرکرد و، بڕیاری دا بە: (یەکەم: نادەستوری بونی کارکردنی دەسەڵاتی هەرێم بە یاسای خانەنشینیی ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦ی هەڵوەشاوە؛ دوەم: پابەند کردنی دەسەڵاتی هەرێم بە کارکردن بە یاسای خانەنشینیی یەکگرتوی عێراق ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان).

ئەم بریارە حكومەتی هەرێمی خستۆتە دۆخێك كە چەندین سالە بەنایاسایی ونادەستوری  موچەی خانەنیشینی دەدات، لەئێستاوە بروانامەیەك یاخود بڕیارێكی یاسای ودەستوری بالا بەدەست خانەنیشینانی هەرێمەوەیە لەبەرامبەر حكومەتی هەرێم،سەرکەوتنێکی گەورەیەپێویستە فشاروهەنگاوی كرداری بنڕێت بۆئەم بڕیارە، خانەنشینانی هەرێم فەرامۆشترین چینی كۆمەڵگان کە دەیان ساڵی ژیانی خۆیان تەرخان کردوە بۆ خزمەتی هاونیشتیمانییانی هەرێم و، مافی خۆیانە کە ژیانێکی کەرامەتداروشەرەفمەندنەیان هەبێت، ئەوان لەپای ئەو خزمەتە زۆرەی کردویانە پێویستە قەرەبو بکرێنەوە نەک ستەمیان لێبکرێ و مافەکانیان زەوت بکرێ كە چەندین ساڵە ئەم زوڵمەیان بەرامبەر دەكرێت.

یاسای خانەنیشینی عێراق گەر جێیبەجێبكرێت لە هەموو رویەكەوە باشترەودادپەروەری زیاتری تێدایەوموچەیان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادەكات،بریاری دادگای فیدرالیش هێزی پابەندكاری هەیە دەبێ جێبەجێبكرێت، بەڵام ئاسان نیە بەتایبەت كە حكومەتی هەرێم هیچ نیەت وبەرنامەی نیە داهات لەسەر خۆیی زیاد بكات،بۆیە فشاروهەوڵی دەوێت جێبەیكردنی .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن