201وتار

دادگای فیدراڵی ئێستاش هەر دادگای سەورەیە؟؟

5/6/2024 8:23:00 PM
چۆمان محەمەد

لەماوەی ڕابرودا زیاد لەجارێك لەبەیانامەی فەرمیدا پارتی دیموكراتی كوردستان وسەرۆكی حكومەت وتەناتەت وەزارەتی سامانە سروشیەكان،بەوەوە نەدەوستان بڵێن دادگای فیدرالی نادەستوریە،زیاتر لەوەش دەیانچواند بەدادگای شۆرشی سەردەمی بەعس، ودواترینیان بە ئەنجومەنی سیاسیان لەقەڵەم
دەدا،ئێستا تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن بەرێز سەرۆكی حكومەت كە جێگری سەرۆكی پارتیە لەسەر پرسی بازنەكانی هەلبژاردن وكورسیەكان،هیچ بەهانەو مانا بۆ دیدو تێروانینی رابردویان ناهێڵێتەوە،ئەو موزایەدەو چەواشەكاریانەش دەبێت كۆتایی پێبێت بەسەر هەموو ئەوانەی دەیانكرد بەجاش وخۆفرۆش كە دەچون سكاڵایان لەدادگاكە تۆمار دەكرد،،بۆیە پەنابردنە بەردەم دادگای فیدرالی هەر ئامانجیكی سیاسیشی هەبێت كارێكی باشە بەهیوای كۆتای پێهێنان ئەو چیرۆكانەی رابردوو..
هەرچەندە سەرۆكی حكومەت جاری یەكەمی نیە داوا تۆماربکات لەدادگای فیدرالی لەرابردوشدا دوای دەرچونی یاسای بودجەی عێراق بەتایبەت بۆ لابردنی خەرجی فیعلی داوای تۆماركرد بە ژمارە (۱٦۸/اتحادیە/۲٠۲۳ كەلەبەرواری ۷/۸/۲٠۲۳) بریاری تیا دەرچوو..
پرسیارەكە گەورەكە ئەوەیە ئایا تۆبڵێی لەڕێی تۆماركردنی ئەم سكاڵایەوە دەرچەیەك بدۆزنەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن؟،زیاتر لەوەش تۆبڵێی دادگای فیدراڵی رەچاوی متمانەوسەقامگیری بڕیاری خۆی نەكات پاشگەزببێتەوە لەو بڕیارەی كە ۳ مانگ تێنەپەریوە بەسەریدا بۆ یاسای هەڵبژاردنی هەرێم؟؟هەرچەندە رایەكی یاسایی هەیە پێی وایە
داواکەی بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی دادگای باڵای فیدراڵی قابیلی ڕەد کردنەوەیە لەڕوی شێوەوە ، چونکە بە پێی مادەی ٢٣ لە هەمان پەیڕەو هەر داوایەک تایبەت بە دەستووری نەبونی یاسای هەڵبژاردن نابێت کەمتر لە شەش مانگ لەو ماوەی بۆ هەڵبژاردن تۆمار کراوە بەرز بکرێتەوە،بەلام تانەكەی سەرۆكی حكومەت لەسەر یاسای هەڵبژاردن نەكراوە وەك ئەوەی لەمادەی ۲۳ پەیڕەوی ناوخۆی دادگای فیدرالی هەیە، بەلكو لەسەر سیستەمی تۆماركردنی كاندیدەكان و پەسەندكردنی كراوە،هەرچەندە ئەم سیستەمانەش پاڵپشت بە یاساكەو بریاری دادگا بوە جا نازانین دەرئەنجام چۆن دەبێ؟

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن