798وتار

‎(ئازادی رادەربرین و دەستگیركراوانی بادینان)

1/28/2021 9:43:00 PM
چۆمان محەمەد

‎ماوەیەكی زۆرە لە كەناڵەكانی راگەیاندن و پەرلەمانتارانەوە
‎بەردەوام گوێبیست و بینەری زیادكردنی ژمارەی دەستگیركراوانی دەڤەری بادینانین، ئەمە قۆناغێكی یەكجار مەترسیدارە.

‎كارنامەی حكومەت::
‎بەپێی برگەی 13لە بەشی يەكەمی كارنامەی حكومةت
‎جەخت كراوەتەوەلە رێزگرتن لەئازادیەگشتەیەكان، جياوازييةكان و دەستخستنى زانيارى و  دەستگیرنەكردنی هیچ كەس بەبێ  فەرمانی دادوةر وسزانەدانی هاولاتی لةسەر لایەنداری سیاسی وخۆپیشاندانی مەدەنیانە،زۆر بەداخەوە..
‎واقع پێمان دەلێت ، سنوورى ئازادييە گشتييةكان بە جۆرێكی مەترسيدار بەرتەسك دەكرێتەوە، چالاكوانان و مامۆستایان و لایەنگرانی دەرەوەی پارتی لةسەر سادەترین بۆچون و هەڵویستی دژ  دەستگیر دەكرێن و ملاحەقە دەكرێن، چەندین نموونەی زيندووش هەیە،پەرلەمانتاران بە ئاشكرا لە لیژنەی مافی مرۆڤ ئەم مەترسەیەیان باسكردوە پێویست وایە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی بەرێز وەڵامی خۆیان   بۆئەم پرسانە بە لیژنەكانی پەرلەمان و رای گشتی  بلاو بكەنەوە.
‎روانگەی یاسای:
‎لەراستیدا بەندە زانیاری ورد و دەقیقیم لەبەر دەست نیە لەسەر راگرتنی ئەو بەرێزانە ئایا بە فەرمانی دادوەر بوە یاخود نا،گەر پەراوی لێكۆلینەوەیان هەیە پێویستە بزانریت ئایا ئەو مادانەی پێی راگیراون یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانەیاخود یاسای رۆژنامەگەریە  یاخود یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنە یان یاسای سزادانە كە لەهەمو ئەم حاڵەتانەدا ئازادکردنیان بە بارمتە و دیدەنی كەسوكار و پاریزەر ئامادەبون لەسادەترین مافەكایاننن.

‎مەترسی ئاسایشی نیشتیمانی::
‎لێرەو لەوێی ولەكەناڵەكانی راگەیاندنەوە ده‌یبیستین گوایه‌ ئه‌مانه‌ هه‌ندێكیان له‌وانه‌ی دەستگیركراون تێوه‌گلاون بە هەرەشە بۆ سەرئاسایشی نیشتیمانی بەپێی
‎مادەی ۱٥٦ یاسای سزادانی عێراقی،كە مادەیەكی زۆر مەترسیدارە ولاستیكیە وتفسرو راڤەی خراپ هەڵدەگرێت بۆ سزادان و دروستكردنی كەیس بۆ نەیاری سیاسی، سزاكەی تازیندانی ٥_۲٠ ساڵ دەروات، رەوانشاد(نەوشیروان مستەفا)ش بەهەمان مادە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو بۆ ئەو تۆمەتە بێ بنەمانە بۆ دەركرا،هەریەك لەو بەرێزانەی دەستگیركراون گەر بەڵگەو دیكۆمینت هەیە  لە دژییان گرنگە بۆ رای گشتی و لایەنی فەرمی وەك پەرلەمان  و دەستەی مافی مرۆڤ بخرێتە روو،چونكە ئەو دەستگیر گردنانە  تەنها وەك كرداریكی تاوانكاری لێی ناروانرێت، بەڵكو پەیوەیستە بە ئازادی گشتیەكان و مافی سیاسی و رادەربرین و چالاكی مەدەنی،ئەمەش لەپێناوی نەهیشتن ورەوینەوەی . ئەو قسەو رەخاننانەی رێكخراوەكانی نیودەولەتی تایبەت بەمافی مرۆڤ لەسەر هەرێم و ئەو ناوچەی ژێر قەڵەمرەوەی پارتی دەیكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن