616وتار

پرۆژە یاسای(وەبەرهێنانی كانزایی) دەروازەیەك بۆ بەفیرۆدان هەڵتەكاندنی سامانی نیشتیمانی

6/10/2021 4:29:00 PM
چۆمان محەمەد

 


ئەنجومەنی وەزیران ئەم پرۆژە یاسایەی ئامادەكردوە وبریارە لە پەرلەمانی كوردستان بیكاتە یاسا،پرۆژەیەكی یەكجار گرنگە چونکە پەیوەستە بە جوڵەی بازرگانی و پیشەسازی كاردۆزینەوەی پارێزگاكان،ئەمەش بەهۆی ئەو هەموو جۆرە مادە گرنگانەی كە وەبەرهێنانی كانزای دەیگرێتەوەلەدیارترینیان(زێروزیو وگۆگردولم وخەڵوزی بەردینی ومس ونیكڵ وئاسن و جیوەوبەردی جوانكاری ومەڕمەڕ وزۆر مادەی كانزایی گرنگی تر بۆ بوارەكانی ئاوەدانی ووەبەرهێنان)
گرنگترین سەرنجەكان بریتین لە:

۱_پرۆژە یاساكە رێكخستنی ئەم پرسەو مۆڵەتدانی پەیوەست كردوە بە وەزارەتی سامانەسروشتیەكان،كەبەدیدی ئێمە هیچ پەیوەندی بەم وەزارەتەوەنیە بەڵكو تایبەتە بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی،سەرباری ئەوەی وەزارەتی سامانەسروشتیەكان لەرابردودا رۆڵێكی خراپی هەبوە لە بەهەدەردانی نەوت وناشەفافی وخراپی ئەو گرێبەستانەی ئەنجامدراوە بۆنەتە بارگرانی وقەرزێكی زۆر لەسەر هەرێمی كوردستان،بۆیە پێشبینی كراوە ومەترسیەكی واقیعیە پرسی وەبەرهێنانی كانزایش وەك پرسی نەوت لێبكات.

۲_پرۆژە یاساكە بەجۆرێكە كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان گریبەست لەگەل كۆمپانیاو وەبەرهێنەرەكان دەكات بۆ دەرهێنانی ئەو مادە كانزایانە لەزەویەجۆراوجۆرەكان،لیرەدا  بەهای ئەو مادانە  دیاری نەكردوە چۆن  دەفرۆشرێت و بری دەوڵەت چەند دەبێت،ئەمەش دیسانەوە دەروازەیە بۆ بەهەداردانی سامانی گشتی وسودی  زیاتر بۆ كۆمپانیاو وەبەرهێنەر دەبێت نەك حكومەت،پیویستە زۆر بەرونی  بری داهات وكێی ساغی ئەكاتەوە لەم پرۆژەدیاری بكرێت.

۳_كۆمپانیا حیزبیەكان وحیزبی گەندەڵ بە پارەی نەوت وقاچاغچیتی دەروازە سنوریەكان وفرۆشتنی مولكی مالی دەولەت وزیادەرۆیی بەزەویی شار قانع نەبون،ئیستا دەیانەوێت داهاتی ژێر زمین و سامانی كانزایی ئەم وڵاتەش بەهەدەر بدەن بۆ گیرفانی خۆیان بەبێ گوێدانە ئەوەی پرسەكە چەند مەترسی دەبێت بۆ داهاتویی نەوەكانمان.

٤_ئەم پرۆژە یاسا هەموو دەسەلاتێكی بردۆتەوە مەركەزی پایتەخت،بەبێ ئەوەی رەچاوی بنەمای لامەركەزی ودیاریكردی برە پارەیەك  بۆ ئەو پارێزگایەی لەداهاتی ئەوكانزایەی لە پارێزگاكە دەردەهێنریت،یاخود لەباری مۆڵەتدانی دەرهێنان لە پارێزگایەك راییی پێشوەختەی یەكە كارگیریەكان وەربگرێت.

5-دەكرێت دەرهێنانی ئەم مادە كانزایانە بە بێی گریبەستی تایبەت بدریتە كۆمپانیاو وەبەرهێنەر بەلام فرۆشتن و بەهاكەشی لەگەلیدا جۆرێكە لە هەراج كردنی سامانی نیشتیمانی،بەداخەوە كۆمپنیا حیزبیەكان  لەواقعیدا دەسەلاتیان دەبێت وكارئاسانیان بۆ دەكرێت ومۆلەتیان پێیدەدرێت ،بۆیە وەك كاردۆزینەوە دەبێت بۆیان.

گرنگە هەموو لایەك به‌تایبەت پەرلەمنتاران ئاگاداری هەستیار و پربایەخی ومەترسی پرۆژە یاساكەبن، دەنا دەبێتە دەروازەی بەهەدەردان وتاڵانكردنی سامانی ژێر زەوی و كانزاگرنگەكان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن