444وتار

‎ئەزمون و قەوارەی هەرێم بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ناپارێزرێت

10/8/2022 10:00:00 PM
چۆمان محەمەد



‎درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نەریتێكی زۆر خراپە كەهیچ پاساو بیانویەك هەڵناگرێت، چونکە دژە لەگەڵ دەستوری عێراق ویاسای هەڵبژاردن وپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان وبنەما دیموكراسیەکان و زەوتكردنی ماف و دەنگی خەڵك، بەڵێ زانراوە كێیە هۆكار و لەمپەربوە بۆدواخستنی هەڵبژاردن كە پارتی ویەكێتین، چونکە واقیع و دۆخێكیان هێنایە پێش دڵنیابووین هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت.


گەر پێمان وابێت تەمەنی پەرلەمان درێژ نەكەینەوە قەوارەی هەرێم دەكەوێتە مەترسیەوەو ئەزمونی هەرێمان ناپارێزرێت، لەڕاستیدا بەهەڵەدا چووین چونکە قەوارەی حیزبەكانی نێو دەسەڵات بەگشی دەكەوێتە مەترسیەوە، چونکە قەوارەی هەرێم بەپێی دەستوری هەمیشەی عێراق پارێزراوە و دەسەڵاتەكانی دانپێدانراوە، بۆیە گریمان هەڵبژاردنیش نەكرێت لەو وادەیەدا دەسەڵاتەكانی هەرێم دەبنە كاربەڕێکەر خۆ كۆتایییان نایەت، گەر ئەم بۆچوونە راستبوایە پرسی شەرعیەت ورەوایەتی خەڵك پەیوەندی بە قەوارەی هەرێمەوە هەبوایە، ئەم حیزبانە مشوری جدیتری هەڵبژاردن دەبوون.


ئێمە وایدەبینین قەوارەی هەرێم پارێزراو دەبێت بە دروستكردنی سوپای نیشتیمانی وحكومەتی خزمەتگوزار، دورخستەوەی دەستی حیزب، چاكسازی ناوخۆیی ودادپەروەری كۆمەڵایەتی، سەروەری یاسا ئەنجامدانی خزمەتگوزاریەكان، و دروستكردنەوەی پەیوەندی تەندروست لەگەڵ بەغداد و هاوسەنگی لە پەیوەندیە هەرێمییەکان،ئەنجامدانی هەلبژاردنی پاك وبێگەرد لەكاتی خۆیدا،درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان هەر لەبنەڕەتدا كارێكی هەڵەیە ناكرێت بەپاساو لۆژيكی دروست رەوایەتی پێبدەین، ئێستاش كە ئەم درێژكردنەوە بۆتە ناچاریی دەكرێت پێداگری و فشار بكرێت بۆ ئەوەی كۆمەڵێك كار وهەنگاو بكرێت كە سودی خەڵكی تێدابێت دۆخەكە خراپتر نەكات، بۆیە نامەوێت بەوردەكاری تیشك بخەمە سەر باسی پێشبینی درێژنەكردنەوەی پەرلەمان، چونکە زۆر رونەو پیشبینی كراوە یەكشەمە بەرواری ۱٠/۱٠/۲٠۲۲ پەرلەمانی كوردستان‎ یاسای درێژكردنەوە پەسەند دەكات و مێژویەكی ناشرین دەنوسنەوە وەک باقی خولەکانی تر، سەرباری ئەوەی هەلَويَستی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق زۆر ئاشكراو ڕونەولەخۆوە رادەرنابڕێت كاتێك دەڵێت ئەم پرسە باجی قورسی دەبێت ولێکەوتەی باشی نابێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن