102وتار

كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان پێوستیان بە یەکگوتاریی و یەکهەڵوێستییە پێش یەكلیستی

7/24/2023 1:30:00 PM
چۆمان محەمەد

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگانی عێراق بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان بایەخ و گرنگیەكی زۆر گەورەی هەیە لەچاو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، چونکە  ئەنجامەكەی حوكمڕانی و بەدەستەوەگرتنی ئیدارەی ناوخۆیی لەو پارێزگایانەی لێدەكەوێتەوە كەكورد تێایاندایە پێكهاتەیەكی بەرچاوە، پاشان گەر لەرابردودا دۆخێكی سەپێنراو بەسەر ئەو ناوچانەدا دروست كرابیت بە هێزو ئەمری واقع بۆ دوای ئەم هەڵبژاردنەکە بە یاساو دەنگی خەڵك و شەرعییەتی هەڵبژاردن  كۆتایی بەو پاساوەش دێت...
‏‎ئەو مەترسی و پێشهاتانەی چاوەرێمانە دەبوو وا لە یەکێتی و پارتی بكات ئەوان پێكەوە داوا  لەهەموو حیزبەكان بكەن بەیەكەوە لە پێناوی شوناسی كوردو پاراستنی پێكهاتەوئیدارەوژیانی كورد وخاكی پیرۆزی ئەو ناوچانە نەك بەیەكلیستی و بەیەك گوتاری راستەقینەو دڵسۆزانەی كوردیی بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بكەین، بەڵام پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی وململانێی حزبیان لەوە تێیپەڕیوە ئەم پرسە نیشتمانیانە رایانبچڵەكێنێت و بوەستن لەئاست مەترسییەکان ولەدەستدانی ئیدارەدانی ئەم ناوچانە، چونکە ئەم بەرێزانە بەدرێژایی ٢٠ ساڵ دوای ئازاكردنی عێراق لەوناوچانە بەكرداری پەرتبون و زیانیان بە گوتارو پێگەی كوردو یەکێتی ریزەكانی كورد گەیاندوە ئیدارەو پۆلیس و ئاسایشی تایبەت بە خۆیان جیاكردۆتەوە هەریەكەو بەشی خۆی ئێستاش خەریكی  ململانێی حیزبی وبەرژەوەندی حزبین..


‏‎بۆیە پارتی و یەکێتی زۆر باشتر لەئێمە دەزانن مەترسی وهاوكێشەكانی داهاتو چین ئامادەش نین  بۆ یەكریزی وكاریی پێكەوەیی ودوركەوتنەوە لە بەرژەوەندی حزبی ئیتر بۆ دەبێت هەوڵی نێوەندگیرییەك بدرێت كە رونە ئاكامی نیەو لەخەمی یەكخستنی ئەم دوو هێزەدابین كە باوەریان بەوەنیە،سەرباری ئەوەی خەڵكی كوردستان و ئەوناوچانە زۆر تێربون لە دەستەواژەی یەكریزی وتەبایی متمانەیان بەم فۆرمە لەكاركردن وپەیوەندنیانە نەماوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن