595وتار

پرۆژەی غازی هەرێم دەبێتە نیعمەت بۆ خەڵک یان نەهامەتی؟

4/23/2022 8:17:00 PM
چۆمان محەمەد


‎غاز ،وەك سەرچاوەیەكی وزەوسامانی سروشتی، رۆژ بەرۆژ و ھەنگاوبەهەنگاو، دەبێتە كەرەستەیەكی پێویست وهەنوكەیی و سەرچاوەیەكی سەرەكی داهات بۆ هەرێمی كوردستان، بەهۆكاری گرنگیەكەی و رەهەندی سیاسی و ئابوری و هەرێمی ونێودەوڵەتی هەیە لەسەر نەخشەی وزەی جیهانی، بۆیە کاریگەری لەسەر تاك بەتاكی كۆمەڵگا هەیە، ئەم بنەماوبۆچونانە یەكجار گرنگە غاز بكرێتە دەسكەوت وپرۆژەیەكی نیشتیمانی لەخزمەتی هەمواندا، تاوەكو وەك نەوت نەبێتە كەرەستەیەك كە سودی راستەوخۆی نەگەیاند بە هاوڵاتیانی هەرێم كەگرنگرتین بنەماكان بۆ ئەم پرسە بریتین لە:

‎١- غاز وفرۆشتنی لەلایەن هەرێمەوە پرسیكی یەکجار هەستیارە وئاسان نیە، ئیدارەدان ودەستبردن بۆ ئەم پرسە بە تاكڕەوی ناكرێت هێزێك یاخود لایەنێك هەنگاوی بۆ بنێت.


‎٢-فرۆشتنی غازی ھەرێمی کوردستان  پێویستی بە ئاگاداری وهەماهەنگی گفتوگۆ هەیە لەگەڵ حكومەتی عێراق، ئەو ھەڵانەی لە فرۆشتنی نەوت کرا نابێت لە فرۆشتنی غاز دووبارە بکرێتەوە و باری ھاوڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان قورستر بکرێت، بەواتایەكی رونتر، ناكرێت غازیش  بە دەردو دەرئەنجای نەوت ببرێت.

‎٣- دەستەبەری بەهێزیی سەربەخۆیی ئابوری هەرێمی كوردستان تایبەت بە نەوت و غازەوە، بریتیە لە شەفافی وئاشكرایی گرێبەستەكان و داهاتەكەشی بۆ هاوڵاتیان و خزمەتی گشتی بێت.

‎٤-غاز  لەئێستادا رەهەندی هەرێمی ونێودەوڵەتی هەیە،بەبێ دیراسەوهەڵسەنگاندن ناكرێت جوڵە بكرێت وبانگەشەی ئەوە بكەین دەبینە سەرچاوەی وزەوغاز بۆ ئەوروپا.

‎٥- غاز كاتێك دەبێت بیر لەهەناردنی بۆ دەرەوەبكرێت كە پێداویستی ناوخۆ دابین بكات كە لە ئێستادا غاز بەشی تەواوی هەرێم ناكات..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن