104وتار

چی لەئەستۆیی حكومەتی هەرێمە بۆ دروست نەبونەوەی گرفتی موچە؟

4/23/2024 9:06:00 PM
چۆمان محەمەد

بڕیاری دادگای فیدراڵی خاڵی زۆر باشی تێدایە تایبەت بە موچەی فەرمانبەران وخانەنیشیان و چاودێری كۆمەڵایەتی هەرێم،لەڕوی نادەستوریبونی نەدانی موچە وبێ بەشكردنی فەرمانبەرانی هەرێم لەوادەی خۆیدا،بپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەبێت حکومەتی هەرێم ئەم ئەرك وهەنگاوانە جێیبەجێی بكات كەبریتین لە:
۱_تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەران لەڕێگەی بانكی فەرمی عێراقی كە بریتین لە(بانكی رەشید و رافیدەین بانکی بازرگانی عێراقی tbi )نەك لە ڕێگەی هەژماری من، كە تا ئەم ساتە عێراق پێداگرەو خەڵكیش متمانەی بەم هەژمارە نیە،هەرێمی كوردستانیش لە عێراق سورترە و پێداگرترە بۆ ئەژماری من،جا نازانین بغداد دواتر میكانیزمێك بۆ ئەمە دەدۆزێتەوە گەر نا كیشەو گرفت دروست دەبێت بۆ موچژ..
۲_پێویستە حكومەتی هەرێم سەرجەم داهاتی ناوخۆ بە نەوتی و نانەوتی بداتە بغداد، بەپێی یاسای ئیدارەی مالی عیراق،كە تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئەم ئەركەشی جێبەجنەكردوە چونكە جیاوازی و ناكۆكی هەیە لەنێوانیان بۆ بڕو ڕێژەی داهاتی ناوخۆبەپێی یاساكە..
۳_پێشكەشكردنی لیستی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە زانیاری دروست، پاش وردبینی و پەسەندێتی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم...
٤_پێداچونەوە بەگرێبەستیە نەوتیەكان و خستنە بەردەستی سەرجەم ئەو گرێبەستانەی حكومەتی هەرێم كردونی بۆ بغداد بەئامانجی پێداچونەوەو گونجاندنی لەگەل گرێبەستەکانی عێراق،بەداخەوەبەیاننامەی ئەمڕۆی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەم زمان و نەفەسە پێشبین كراوە پەیوەندی نێوان هەرێم و بغداد ئاڵۆزبكات هیچ كات و پێشهاتێكی تازە نەهاتبوە پێش،كەئەمەش كاریگەری لەسەر پرسی موچە دەبێت...
بێگومان هەموو ئەم خاڵانە پێویستە رەنگ بداتەوە لە چوارچێوەی هەمواری یاسای بودجەدا، لەنێو پەرلەمانی عێراق، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم هەرچی پێویستە ئەنجامی بدات،چیدیكە موچە نەبێتەوە كارتی سیاسی و ململانێی نێوان هەرێم و بغداد، بۆ ئەوەی بەهانەو پاساوی عێراق بنبڕ بكات، چونکە ئەگەر پێمان وابێت دوای ناردنی دوو موچە لەپێش چەژنداوموچەی ئەم مانگەش کێشەی موچە بەتەواوی چارەسەر بووە بەهەڵەدا چوین،چونكە ئەم پرسە پێویستی بە جێبەجێكردنی بریاری دادگای فیدراڵی و هەمواری یاسای بودجە و پابەندێتی حكومەتی هەرێم هەیە، فەرمانبەر و خانەنیشین موچەی دەوێت لە حكومەتی هەرێم، گەر بۆی دابین ناكرێت ورێگەش نادات بغداد بەپێی یاساو بریاروڕێكەوتنەكان بەو ئەركە هەستێت، ئەمە حكومەتداری نیە، بۆیە دەچینەوە ئەو خاڵەی پێویستە یەكێتی وگۆڕانیش وەك دوو هێزی پێكهێنەری ئەم كابینەی حكومەتە، بە ئاشكرا بێ سیاسەتی دوو پێوانەیی راوبۆچونی خۆیان بڵێن، چونکە رای پارتی ئاشكراو ڕوونە لەسەر كێشەی موچە و بڕیاری دادگای فیدراڵی و ئەو چوار خاڵە كە دەبێتە گرفت لە داهاتودا، كە بۆچوونی دروستیش پەیوەستبوونە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی نەك ڕێگری دروستكردن و جێبەجێنەكردن و نەدۆزینەوەی چارەسەرو خەڵک تۆمەتبارکردن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن