130وتار

کام دیزاینی هەڵبژاردن دڵخوازی پارتیە؟

4/13/2024 9:09:00 PM
چۆمان محەمەد

تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری بەشداریی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی  کوردستانی نەداوە، كەبڕیارە لە ۱٠/٦/۲٠۲٤ ئەنجام بدرێت، بایكۆتی پارتی بۆ هەڵبژاردن تەنها بەشدارینەكردنی هێزێك نیە لە پرۆسەی سیاسی، بەڵکو بایكۆتی حزبێكە کە جوگرافیای سیاسی و قورسایی دەنگی ئینتخابی دوو پارێزگای لایە، پایتەختی هەرێمیش وەک ناوەندی بڕیاری هەرێم، جگەلەوە حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری و قوبە و بینای پەرلەمانیش بە فیعللی و واقعی لەژێر هەژموونی ئەودایە، ئەمانە دەبنە دابینكەری لایەنی ئەمنی و باشتر بەرێوەچوونی هەڵبژاردن، سەرباری ئەوەی لقی سەرەكی كۆمیسیۆنی عێراقیش لەهەردوو پاریزگاكەی هەولیر و دهۆك لەژێر هەژموونی پارتیدایە، بۆیە دەتوانن رێگری یاخود سەرئێشە دروست بكەن، كە پێمانوایە هەر جوڵە و هەنگاوێك بنێن بۆ لەمپەری كرداری، لەم بارەدا باجەكەی قورس دەبێت بۆ یەك پارچەیی هەرێم لەڕوی دوو لەتبوونەوە...

ئێستا چەند پاساوێك هەیە بەدەست پارتیەوە بۆ بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو لە دیارترینیان(دەستوەردان وداڕشتنی پێشوەختەكراوە،‎ بێبەشكردنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكان لە هەڵبژاردن، بێبەشكردنی زیاتر له‌ چوارسه‌د هه‌زار دەنگدەر لە دەنگدان و  جگە لەوەش سەپاندنی ڕێکار و میکانیزم و ڕێوشوێنی نادروست، لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، وا دەكات كە هەڵبژاردن تەعبیر لە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان نەكات)
واتە پارتی متمانەی بە بریارەكەی دادگای فیدراڵی نییە، بە كۆمیسیۆنەكە و رێكارەكانی نیە، بەو یاسایە نیە كە هەڵبژاردنی پێدەكریت، بەئاشكراش دەڵێن تا گرفتەكان چارە نەبن بەشداری هەڵبژاردن ناكەین، ئەم دیدو تێروانینە بەبارمتەگرتنی هەڵبژاردنە بۆ خزمەتی حزب، هێشتنەوە دۆخی هەرێمە بەچەقبەستویی و لاوازیی، چونکە هیچ پاساوێك نەماوە ئەم هەرێمە هەڵبژاردنی تیا ئەنجام نەدرێت، تا رۆژێك دواتر بكەوێت لێكەوتەی خراپتری دەبێت..

بۆیە ئەوەی دەوترێت داڕشتنی پێشوەختەو دەستوەردان هەیە، بفەرمون بەبەڵگەوە ئاشكرای بكەن كێیە دەستوەر دەدات و دیزاینی پێشوەختی بۆ ئەنجامەکان کردووەكردوە؟ گەر لە گۆشە نیگای دیزاینی پێشوەختەوە لە پرۆسەكە بروانین، زۆر هەڵبژاردن كراوە بەبێ دیزاینكردن تێنەپەڕیوە بۆ لە رابردوودا هیچ هەڵوێستیك نەبوە؟
دەتانەوێت بە كام دیزاین هەڵبژاردن بكرێت تا كێشە بۆ پێكهێنانی حكومەت و زۆرینەی پەرلەمانی دروست نەبێت؟ 
بۆیە پاساو و هۆكارەكانی بەشداریتان باوادابنێن راست و دروستن، لەلایەکی ترەوە دەوترێت ئێمە حزبی یەكەم دەبین و براوەین، بەڵام شتێك زۆر گەورەترە لە دۆخی حزبی ئەویش پێدانەوەی شەرعیەت و رەوایەتی میلەتە بەدەسەڵات وحكومەت، ئاوەژوكردنەوەی مەترسیەكانە لەسەر قەوارەی هەرێم و پاڵپشتی نێودەوڵەتی، بفەرمون هیمەتێكی نیشتیمانیانە بۆ تێپەڕاندنی ئەم چەقبەستویە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن