مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی پارتی: بۆ کۆبوونەوە لەگەل برایانی یەکێتی، زەمینە سازی پێویست لە لایەن پارتییەوە کراوە
09:53 - 19/11/2026
زه‌مه‌ن – هه‌واڵ
مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی پارتی رایگه‌یاند؛ كاراکردنەوەی پەرلەمان لە پێناو
پاراستنی قەوارەی هەرێم و ڕەوایەتیی دامەزراوە دەستوورییەکاندا بووە، دووپاتیشی
کردەوە کە پارتی زەمینەسازیی پێویستی کردووە و ئامادەیە لە زووترین کاتدا لەگەڵ یەکێتیی
کۆببێتەوە.
د.هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌و قسانه‌ی ئه‌مرۆ پێنچ شەمە ۱۹ ی ۱۱ ی ۲٠۲٦ لە پیرمام كرد له دیداری ئێرمان
توپچو کونسولی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
په‌یجی فه‌رمی
هه‌ورامی نوسیویه‌تی؛ لەم دیدارەدا سیاسەت و هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر
کۆی پەرەسەندنە سیاسیەکانی هەریمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە شیکردەوە.
هه‌روه‌ها
نوسیویه‌تی جەختمان لەوە کردەوە کە کاراکردنەوەی پەرلەمان پاش دوو ساڵ لە هەڵبژاردنەکان
بۆ دژایەتی هیچ لایەنێک نەبووەو بۆ پاراستنی قەوارەی هەریمی کوردستان و رەوایەتی
دامەزراوە دەستورییەکان بووە.
وتیشی: "دووپات‌مان
کردەوە لە چوارچێوەی بانگەوازی سەرۆک بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەگەل برایانی یەکێتی، زەمینە
سازی پێویست لە لایەن پارتییەوە کراوە و ئامادەییمان دەربریوە لە زووترین کاتتدا لەگەل
یەکیتی کۆبینەوە و هیوادارین بەرێزان لە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بە شیوەیەکی ئەرێنی
بە دەم بانگەوازی سەرۆک بارزانی و زەمینە سازییەکانی پارتیەوە بێن"..