75وتار

لیستی هێزە چەكدارەكان پەیوەندی بەئاسایشی نیشتمانیەوە هەیە؟

6/8/2024 10:16:00 PM
چۆمان محەمەد

زیاتر لە ٦٥ رۆژە هێزە چەكداری و ئەمنیەکانێ هەرێمی كوردستان(هێزەكانی زێرەفانی،بەرگری وفریاكەوتن،هێزەكانی ۷٠ و۸٠،لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە،ئەنجومەنی ئاسایش ودەزگای ئاسایش)موچەیان پێنەدراوە،بەغداد ئامادە نیە موچەیان بنێرێت تاوەكو ناوی چواری هێزەكانیان بۆ ڕەوانە بكرێت،هیچ لیستێكی بەكۆد قبوڵ نیە،بەسەرنجدان لەشێوازی كارو ئەركی ئەو هێزانەی موچەكانیان نەنێراوە، سەرجەمیان كاری هەواڵگری ناكەن تا وا لێكبدریتەوە كارەكانیان هەستیارەو ناكرێت ئاشكراببن لەسەر بنەمایی ئەوەی پەیوەندیدارن بە ئاسایشی نیشتیمانی،چونکە بەشێكی زۆریان سەر بە وەزارەتی ناوخۆیاخود پێشمەرگەن، یاخود ئاسایش،كە كاریان ئاشكرایەو هیچ شاردنەوەی ناوێت،بۆیە دواجار حكومەتی هەرێم بەناچاری ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی لیستی هێزە چەكدارەكان بێ لەهێزە هەواڵگریەكان واتا لەكۆی ۳۲٤ هەزار تەنها ٤۲ هەزاری بەكۆد دەنێرێت،لەكاتێكدا ئەم حكومەتە حزبیەی هەرێم لەرابردودا ئامادەنەبوو لیستی ئەم هێزانە بداتە وەزارەتی دارایی حكومەتەكەی خۆیی ئیستا دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هیچ چارێكی نەماوە،لەكۆتایدا دەردەكەوێت ئەو ماوە زۆرەی ئامادە نەبون لیستی هێزەكان بدەنە بغداد نە بەهانەی پاراستنی نهێنی ئاسایشی نیشتمانیە نە خەمخۆریە بۆ ئەو دامەزراوانە،بەڵكو بەپێچەوانەوە ئامانجەكە  هێشتنەوەی هێزی بندیوار یاخود هێزی سوری وئیرانی بوە،لەگەل ئاشكرا نەكردنی ئەو نایاسایانەی لەو سلكەدا هەیە،سەرباری ئەوەی بۆ بەردەوامیدان بوە بە دامەزراندن لەم هێزانەدا بۆ بەرژەوەندی حیزبی،لەهەمویی خراپتر بۆ درێژەدان بە نەزانینی وناشەفافی ژمارەی راستەقینەورێژەی پێویست داهات بۆیان، چونكە لەرابردوودا بەگۆترەو تورەكە پارەیان پیداراوە،كەواتە دەگەینە ئەو ئامانجەی هیچ كات لە خەمی راستەقینەی دۆخی خراپی ژیانی هێزە چەكدارەكاندا نەبونە لەموچەیان لە هاوتاكردنی مافەكانیان بە عێراق لە دابینكردنی خانەیشینیەكی گونجاو بۆیان، هەر بۆ بەرچاو رونی هێزەچەكدارەكانی هەرێم لە هەڵبژاردنەكاندا بایۆمەتریان بۆكراوە لیستی دەنگدانی تایبەتیان بۆكراوە لەلای  حكومەتی عێراق وكۆمیسیۆنەكەی عێراقیش هەیە ئیتر ئەم دەستی دەستیە بەم لیستانە  چی سودو بەهانەیەكی هەیە،ئومێد دەكەین چیتر دەستی دەستی بەكات نەكەن وهیچ لەمپەرێك بۆ ئەم پرۆسە دروست نەكەن...

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن