21 کوردستان

بەپەلە.. تیکتۆکچییە ناسراوەکەی هەولێر دەستگیرکرا

02:26 - 22/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە،  لەسەر سکاڵای چەند هاووڵاتییەک و بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و پێشێلکردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان، تیکتۆکچییەک بەناوی (نورەدین) دەستگیرکرا.

 دەقی بڵاوکراوەکەی پۆلیس؛
دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە لە تیکتۆک بە (نورەدین) ناسراوە
لەسەر سکاڵای چەند هاووڵاتییەک و بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و پێشێلکردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێکمان دەستگیر کرد بەناوی (ک . م . م ) کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک بە (نورەدین) ناسراوە.
تۆمەتباری ناوبراو شەوانە، دوور لە هەموو ئاداب و ڕەوشتێک، سووکایەتی و قسەی نەشیاوی بە هاووڵاتییان کردووە؛ هاوکات پێشتریش لەسەر هەمان تۆمەت دەستگیر کراوە و سزای یاسایی دراوە.
داوا لە هاووڵاتییان دەکەین، هەر کەسێکی دیکە سکاڵای یاسایی لەسەری هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکات.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن