134وتار

شكاندنی شكۆی دامەزراوەكان لە كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی هەرێمدا

5/29/2023 4:14:00 PM
چۆمان محەمەد

دوای ئەوەی پرسی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن خرایە بەرنامەی كاری پەرلەمان بینیمان چی پێشلێكاری وشانۆگەری ڕویدا، لەقۆناغی یەكەمدا پەرلەمانی كورستانی لێكترازان،دواتر بە بلاوكردنەوەی لە وەقائعی رەسمی گرفتی بۆ وەزارەتی دادیش دروست كرد،پاشان بەگەشتنی بڕیارەكەبۆ  كۆمیسیۆنەكیش رایی قوڵی جیاوازی وناكۆكی هێنایە گۆڕێ.

دوێنێش ۲۸/٥/۲٠۲۳دیسان لە ئەنجومەنی دادوەری بەبێ تەواوبونی نیسابی یاسای وپێچەوانەی مادەی ۳۳ لەیاسای ئەنجومەنی دادوەری وپیچەوانەی یاسایی كۆمیسیۆن كۆبونەوەی ئەنجومەنی دادوەریان ئەنجامداو سوێندی یاساییان خوارد ئەو دوو كاندیدە بەرێزە كەلەپشكی پارتین،هەموو ئەو جوڵانەی پارتی ئەنجامی دەدات بۆ كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی هەرێم پێدەچێت بڕیارەكەی دادگای فیدڕالی ڕیسەكە بكاتەوە بەخوری كاتیك لە بڕیارەكەیدا بڵێت كۆمیسۆنی عێراق سەرپەرشتی بكات، بەمەش دۆخەكە زۆر ئالۆزتر دەكات و یاری و گەمەی هەڵبژاردن زۆر قورستر دەبێت.

ئێمە ۳٠ ساڵە دامەزراوەی نیشتیمانیمان نیە بەپێچەوانەوە دامەزراوەكان حیزبین وهەر حیزبیش ئاراستەیان دەكات، یاساو سەروەری یاسا لەو پەڕی خراپی دۆخیدایەو ژێر پێ دەخرێت،لەهەموی گرنگترئەوەیە  ئەگەر هەلبژاردن ئاوا ئەنجامبدرێت دور لە سازانی نیشتیمای و ڕێکەوتنی لایەنەكان وهێنانەكایەی كەشێكی ئارام و سەقامگیر ئەوا نەك شكۆی دامەزراوەكان نامێنێت بگرە هەنگاونان بۆ  هەلبژاردنیش كیشەكان ئالۆزتر دەكان وقەیرانی نوێ دەخوڵقێنێ  لەئەنجامدا هەلبژاردنیش ئامانج و پێویستی خۆی  لەدەستدەدات...

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن