ژیاننامەی قەحتان وەنداوی پارێزگاری نوێی کەرکووک
04:04 - 14/11/2026
زەمەن -هەواڵ
دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ متمانەدان
بە پارێزگاری نوێ كۆتاییهات، قەحتان وەنداوی بە پارێزگاری نوێی کەرکووک هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ شەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
بە بەشداری سەرۆک و 14 ئەندامی سەرجەم فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجوومەنەكە بۆ دانانی
پارێزگاری نوێی کەرکووک بەڕێوەچوو، ئەوەش دوای دەستلەكاركێشانەوەی محەممەد سەمعان
كە ئێستا وەكو وەزیری دەوڵەت لە كابینەكەی زەیدی دەستبەكاربووە.
لە كۆی 15 ئەندام، 14 دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی
دانیشتنەكەی بەدەستهێنا و تەنیا یەك ئەندامی ئەنجوومەن ئامادەی دانیشتنەكە نەبوو،
كە بەپێی ڕێككەوتنی نێوان خۆیان تا كۆتایی ئەمساڵە. دەنگدانەكەش بە نهێنی بەڕێوەچوو.
ماوەی 29 ڕۆژ لە بۆشایی ئیداریدا بوو كە خەریكبوو
سەربكێشێت بۆ فەراغی ئەمنیش، بۆیە لە سۆنگەی خەمخۆریمان بۆ ڕەوشەكە و خەڵكی شاری کەرکووک
وەكو فراكسیۆنی پارتی بە باشمان زانی لە دانیشتنەكە بەشدار بین.
ڕۆژی 16-4ـی ئەمساڵ، پۆستی پارێزگار درایە بەرەی
تورکمانی و محەممەد سەمعان، وەک پارێزگار هەڵبژێردرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی پۆستی وەزیری
دەوڵەتی لە بەغدا وەرگرت محەممەد سەمعان، لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەستلەکاردەکێشێتەوە.
بایۆگرافی:
-قەحتان وەنداوی، ساڵی 1975 لە دایکبووە
- بەرپرسی
لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانییە
-بڕوانامەی
ماستەری لە بازرگانیی نێودەوڵەتی هەیە و ئێستا قوتابی دکتۆرایە لە ئابووری