ئەوەی شەرمی کرد !
2/23/2026 2:52:00 PM
فارس نەورۆڵی
قانعی شاعیر دەڵێت: بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەردا کاحەیا.
لەکۆمەڵگەی کوردیدا جاران شەرم وحەیا مەرجی پیاوەتی وکەسایەتی بو بەپێی زیاد بوونی بەرژەوەندیەکان مرۆڤ زیاتر خودپەرست بوو، لێرەوە شەرم کاڵ بویەوەو کات لەدوای کات بێ شەرمی بو بەدیارەیەکی ئاسایی تاوای لێهاتووە شەرم لای مرۆڤە بێ شەرمەکان وەک خاڵی لاواز سەیردەکرێ ، بێشەرمی ئەوکاتەی لەکایەی کۆمەڵایەتی دەگۆڕێ ودێتە نا وکایەی سیاسی وڕۆشنبیری و ئاینی و دادوەری و دەزگای تەندروستی لێرەوە گورزێکی گەورە دەسرەوێنێتە ئەخلاقی کۆمەڵگە چونکە بێشەرمی لەئاستی کۆمەڵایەتی زیان بەتاک یان گروپێک دەگەیەنێ بەڵام لە دنیای سیاسەت وڕۆ شنبیری و کایەکانی دیکە کۆمەڵگا دەکاتە زەلکاو . شەرم لە ژیانی سیاسی و ڕۆشنبیری دا هێزێکی ناوەکی ژیاری و کۆمەڵایەتیە کەدەگۆڕێ بۆ بێ شەرمی درۆ، گەندەڵی بەرهەم دەهێنێ لێرەوەسەرەتای شکست دەستپێ دەکات.
پرسیارەکە لێرەدایە ئایا شەرم لەناوکایەی سیاسی و ڕۆشنبیریدا ماوە ؟ لەڕاستی دائەگەر سەیر فەزای ڕۆشنبیری وسیاسی کورد بکەین لەهەردوکایەکەدا و لەکایەکانی دیکەشدا تووشی لادان بوە بۆیە ناتوانی بینالەسەر کارەکتەرێکی ڕۆشنبیر یان سیاسی بکەیت چونکە لەپێناو بەرژەوەندیدا تووشی بادانەوەیەکی بێ شەرمانەدەبێت، ئیتر کۆمەڵگە باوەڕی بە وبەهایانە نامێنێ کاباوەڕی لەسەر خەیاڵی ئەوجۆرەکارەکتەرانە داڕشتبوو بەداخەوە لەسەردەمی پڕو پووچیی وبێ شەرمیدا لەبری دروستکردنی ئەستێرە مشەخۆری بێ شەرم دروست دەبن چونکە بازاڕ بازاڕی بێ شەرمیە تائەوڕادەیەی ئەوەی شەرم بکات دوادەکەوێت و دەمرێت نموونەیەکی مصری هەیە دەڵێ (ئەوەی شەرمی کرد مرد) دەڵێ لەسەدەی ١٧ میلادی حەمامێکی ژنان لەمصر ئاگری گرتوە زۆربەی ئافرەتەکان بۆ ڕزگار کردنی گیانیان بەڕوتی ڕایان کرد بۆدەرەوە چونکە لەتاو ترسی ئاگرەکە شەرمیان نەما بەڕوتی هاتنەسەرشەقام بەڵام چەند ئافرەتێک شەرمیان کرد بەڕوتی بێنە دەرەوە و خەڵک بیانبینێت ئاگرسوتاندنی و مردن لەوکاتەدا پۆلیسی ئاگر کوژێنەوە دێن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە پاسەوانی حەمامەکە دەپرسن چی ڕوویداوە ؟ئەویش لەوەڵامدا دەڵێ ئەوەی شەرمی کرد مرد !ئەمڕۆ بەشێک لەمرۆڤ لەسیاسی لەڕۆشنبیر لەپیاوی ئاینی لە دادوەر لەسەر مایەدار ڕۆژنامەنووس لەکادری ئەحزاب لەهەموو بەهایەک لادەدەن لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا دەوروبەریان دەسوتێنن گرنگ نیە کەڕوت دەبنەوە گرنگ ئەوە یە چیان دەست دە کەوێ چەند قازانج دەکەن لەمێژە وتویانە ( آذا لم تستح ' فاصنع ماشیئت ..) بۆیە ئەمڕۆ ئەوانەی شەرم و شکۆیان هەیە دەسووتێن.