ترسەکەی پارتی ڕەوییەوە
04:39 - 15/10/2026
زەمەن_هەواڵ
پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک دەڵێت؛ نابمە وەزیر و بەردەوام دەبم لە پارێزگاری کەرکوک.
ئەمرۆ پێنجشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەگوێرەی ئاگادارییەکی پارێزگاری كەركووك کە تێیدا هاتووە، محەمەد سەمعان، پارێزگاری کورکو، رەتی دەكاتەوە ببێت بە وەزیر و ئەو سەردانانەی لەماوەی رابردوودا كردوویەتی بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی وەزیری نەبووە، بەڵكو بۆ ئەوە بووە پۆستی پارێزگار لەلایەن پێكهاتەی توركمانییەوە درێژەی پێ بدرێت.
دووپاتی دەكاتەوە كە هەرگیز باس لە بابەتی وەزیری نەكراوە و ئەوەیش بە دەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبینێ كە پۆست بە پێكهاتەی توركمان بدات.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە ماوەکانی رابردوو، پارتی ترسی هەبوو کە پۆستی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە بدرێت بە پێکهاتەی تورکمان و پێی وابوو بەریەک کەوتن لە ئەرک و دەسەڵاتەکان لەگەل وەزارەتی دەرەوەی عێراق دروست دەکات.