105وتار

ئەرکی میدیا لەکاتی جەنگدا

6/24/2025 11:11:00 AM
فارس نەورۆڵی


  میدیا بەگشتی هەر لەتەلەفیزۆن و ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، لەسەردەمی جەنگدا ئەرکێکی نیشتیمانی و ئەخلاقی و پیشەییان دەکەوێتە ئەستۆ، چونکە لەکاتی جەنگدا تەنیا ئەرکیان گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەکان نیە، میدیا هۆکارێکی کاریگەری ناو جەنگەکانەو هێزی ئاراستەکەری ڕای گشتی یە، ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەیە لەبەرزکردنەوە یان ڕوخاندنی ورە و باوەڕی خەڵکدا، دەتوانێ پەشێوی و نائارامی لە دەرونی کۆمەڵگادا بەئاسانی دروست بکات و دەشتوانێ ڕێگا لەئاشوب بگرێت، چونکە میدیا جگە لەوەی هەواڵەکان دەگوازێتەوە لەهەمان کاتدا دەشیانکات بەواقیع، بۆیە پەیوەندی نێوان میدیا و جەنگ پەیوەندیەکی ئاڵۆزە و میدیا دەکرێ تەواوکەری جەنگ بێت، ببێتە هۆکاری سەرکەوتن بۆ مێژوو، بۆیە میدیا ئەرکی زۆر و گرنگی لەئەستۆدایە، لێرەدا بەکورتی لەچەند خاڵێکدا دەیخەمەڕوو.

١- گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری بە هوشیاری و ڕاستگۆیی و دوور لەلایەنگیری و پیشەییانە بێت.

 ٢- نیشاندان و پێشێلکارییەکانی جەنگ دژ بە مافی مرۆڤ.

٣- گەیاندنی دەنگی ستەملێکراو زیان لێکەوتوانی جەنگ و نیشاندانی چیرۆکەکانیان بەڕای گشتی جیهان.

٤- شیکردنەوەو تەفسیری ڕووداوەکانی جەنگ بەهاوسەنگی، بۆ ئەوەی خەڵک وەک خۆی لەڕووداوەکان تێ بگات.

٥- ڕێگا گرتن لەزانیاری درۆ و چەواشەکارانە کەئامانجی تێکدانی دەروونی خەڵک و ئاشتی کۆمەڵایەتیە بەتایبەتی میدیای کوردی، دەبێت بەرپرسیارانە لەسەر ئەم خاڵە ڕاوەستێ چونکە گەلی کورد شەڕێکی دەروونی هەمەلایەنەی لەسەرە.

٦-  پاراستنی بەها مرۆیی و ئەخلاقیەکان و ڕێزگرتن لەکەرامەتی خەڵک. خۆ دورخستنەوە لەنیشاندانی توندوتیژی .

٧- تۆمارکردنی ڕووداوەکان وەک خۆی بۆ ئەوەی لەداهاتوو سودی لێ وەرگیرێ بۆ بریاڕدانی مێژوو .

 لەکۆتایدا دەبێت میدیای کوردی ئەوە بزانێ ئەگەر چی ئێمە بەشێک نین لەجەنگ بەڵام کە جەنگ نزیکت بوو ئەو بەشێکە لەتۆ، بۆیە  گرنگە خۆپارێزی لەجەنگ بەزمانێکی ئەقڵانی  .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن