زمانی ئێمە شوناسی ئێمەیە
7/26/2025 6:49:00 PM
فارس نەورۆڵی
عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە چەند
زانکۆیەک دەرکردوە، ئەمە جگە لەوەی دژی دەستوری عێراقە گەڕانەوەیە بۆ فاشیەت،
لەهەمان کاتدا بەشێکە لەو شەڕەی بەبەرنامە دژی هەرێم بەڕێوە دەبرێت (شەڕی ئابوری ،
شەڕی فەرهەنگی..... )چونکە زمان شوناسی هەر نەتەوەیەکە، زمان سنوری جوگرافی دیاری
دەکات.
ئەم بریارانەی عێراق دەرفەت وەرگرتنە لەو
سەرگەردانیە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی ناو ماڵی کورد بۆ ئەوەی ئێمەی کورد لەقاڵببدا،
چونکە بەدەرفەتی دەزانێ لەم سەرگەردانی سیاسییەی ناو ماڵی کوردیدا کە کەس لە خەمی
مەسەلە باڵاکاندا نیە، بۆیە بڕیاری جیاجیا بەسەرماندا دەسەپێنێ، بۆ ڕێگری لەم
بڕیارە دەبێت کۆی خەڵکی کوردستان دژی ئەم بریارە ببێتەوە و یاداشتنامە بداتە
یونسکۆ و نەتەوەیەکگرتوەکان و هاوپەیمانان، بەتایبەتی زانکۆکانی کوردستان و
وەزارەتی خوێندنی باڵا سکاڵا لەدادگای فیدراڵی لەسەر ئەو بڕیارە تۆمار کەن و
پێویستە هەموو ناوەندەڕۆشنبیرییەکان هەڵوێست وەرگرن و ناڕەزایەتی دەربرن
بۆڕسواکردنی ئەو بڕیارە.
ئەمە پەیوەندی بەهیچ حیزبێکەوە نیە ئەمە ئیهانە کردنی ئەو مرۆڤانەیە
بەکوردی قسە دەکەن، چونکە قەدەغەکردنی زمان یانی لاڵ کردنی نەتەوە بۆ ئەوەی
نەتوانێ تەعبیر لەخۆی بکات و هەست بەبونی خۆی بکات، بۆیە بەڵێ بۆ هەموو چالاکییەکی
مەدە نی و ناڕەزایەتی دژی بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی دایک زمانی کوردی، چونکە
جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە بڕیاری دیکە بەدوای خۆیدا دێنێت کەواتە باهەموومان بێ
جیاوازی بیروڕا دژی ئەو بڕیارە بوەستینەوە . پێویستە حکومەتی فیدراڵ بزانێ ئەم
جۆرە بڕیارانە ئاشتی کۆمەڵایەتی عێراق دەشێوێنێ .