39وتار

نامە یەک بۆ هاوڕێم ئاغالە،

4/6/2026 11:37:00 AM
فارس نەورۆڵی

 ئاغالە، شێوەکارێکی دیاری کوردستان و مرۆڤێکی جوان و نیشتیمان‌پەروەر و بە هەڵوێست هەمیشە تابلۆکانی تەعبیر لە جوانی و خەمی نیشتیمان دەکەن .لەم ڕۆژانەی پێشوودا لە میدیاکان بڵاو کرایەوە کە ئاغەلە چەند تابلۆیەکی خۆی فڕی داو ە تە ناو زبڵدانەوە. ئەم هەڵوێستەی ئاغالە هەڵوێست‌وەرگرتن بوو بەرامبەر دۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و کولتوری و پەیامی هونەرمەندێک بوو بۆ دۆخێک کە تێیدا دەژین.

 

ئاغالەی هاوڕێم، منیش وەک نیگەرانی تابلۆکانی تۆ نیگەرانم، بەڵام ئەم نیشتیمانە پێویستی بە ئێوەمانان هەیە؛ کە ئازارەکانی نیشان بدەن و جوانییەکانی بدرەوشێننەوە. هونەر هەموو جار دەربڕینێک نییە بۆ جوانی یان بۆ کات‌ بەسەربردن، بەڵکو زمانێک و پەیامێکیشە بۆ ناڕەزایەتی و دروستکردنی ڕای گشتی بۆ دەرچوون لە دۆخی سەپێنراو بەسەر نیشتیماندا.

فڕی‌دانی تابلۆکان بۆ ناو زبڵدان لای من مانایەکی قوڵی هەیە؛ ڕەتکردنەوەی دۆخێکە کە ڕێزی جوانی و هونەر تێدا نییە.

 

ئاغالە، هاوڕێی ئازیز،

داگیرکەران لە ڕێگای شەڕی زیهنییەوە لەمێژە کار بۆ ئەوە دەکەن کە کورد بگەیەننە ئەم دۆخەی ئێستا؛ دۆخێک کە بەها جوانەکان پاشەکشە  بکەن تائاستی کەوتن   و ڕۆحی هونەری دەکوژن  بۆ ئەوەی هەموو شتێک مانای ڕاستەقینەی خۆی لەدەست بدات .  هاوڕێم ئاغەلە :.بەو هەنگاوەت، زبڵدانەکەت کرد بە سیمبولێک بۆ ئەو واقیعەیەی کە هونەر ڕێزی ناگیرێت، و بانگەوازێک بوو بۆ گێڕانەوەی بەها جوانەکان.
ئەم هەڵوێستە،  چەندە  خۆمان نیگەران دەکات، هێندەش پرسیار لای داگیرکەران دروست دەکات.
بەهیوای دیدار .
بۆ گفتوگۆیەکی جدی و هاوڕێ یانە لەسەر ئەو دۆخەی  نیشتیمانی مانی تێدایە .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن