دروستکردنی ئەنجومەنی سیاسی پاشەکشە یان پێشکەوتن؟
2/18/2026 10:05:00 AM
فارس نەورۆڵی
تەنها پرسیارەوە هیچی دیکە؟
ماوەیەکە لێرە و لەوێ لەمیدیاکان لەلایەن کەسایەتی سیاسی وحزبی جیاجیا
باس لە دروستکردنی ئەنجومەنی سیاسی دەکەن لەسەر ئەم بابەتە جارێ ڕای ئەرێنی ونەرێنیم لەسەری نیە بەڵام مافی پرسیار کردنم هەیە بەوهیوای خەڵکی بیرکەرەوە وەڵامم بدەنەوە .
ئایا ئێمە لەهەرێمی کوردستان چوار دامەزراوەی گرنگمان هەیە.
٠١ پەرلەمانی کوردستان دەسەڵاتی یاسادانانی هەیە .
٠٢ سەرۆکایەتی هەرێم . دەسەڵاتی جێ بەجێکار.
٠٣ حکومەتی هەرێم :. دەسەڵاتی جێ بەجێکار.
٠٤ دەسەڵاتی دادوەری .
پرسیارە کە لێرەدایە ئایا لەبری دروستکردنی ئەنجومەنی سیاسی ودامەزراوەی نوێ میکانیزمی بەهێزکردنی پەیوەندی وهاوکاری نێوان
دامەزراوەکانی وەک پەر لەمان و حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم ودەسەڵاتی دادوەری
کاراوبەهێز بکەین باشترنیە؟ ئەم ئەنجومەنە گەڕانەوەنییە بۆ بەرەی کوردستانی ؟ کە باس لەشێواز ی پێکهاتەی ئەم ئەنجومەنە دەکرێ
دەڵێن بەر پرسی یەکەمی حیزبەکان و کەسانی دیکەی سیاسی کۆن کەئێستا بەئاشکرا لەهیچ
حزبێکدانین دواتر نوێنەری پێکهاتەکان لەم ئەنجومەنە بەشداربن ئایا لەم قەرەباڵخیەدا
بڕیار وەر دەگیرێ ؟ ئایا لە زۆری ئەندامانی ئەنجومەنەکە خێرۆمەن لەم لاو لاوە دەستوەردان
ناکات بۆئەوەی سەر لێشێوان لە بڕیارداندا دروستببێت؟ خۆئەگەر نموونەی شیعە و سونننە
دێننەوە ئایائەوە بەراوردێکی لۆژیکە ؟ئایائەوهەلومەرجە شیعەو سوننە ئەنجومەنیان دروستکردووە وەک ئێستابووە ؟ ئایا
ئەوئەنجومونە نابێتە بارگرانی بەسەر پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ؟ئەمانە تەنها پرسیارن ؟داواکەشم ئەوەیە
کەقووڵ بیر لەم مەسەلەیەبکرێتەوە بەجدی بیر لەلێکەوتەکانی بکرێتەوە لەسەر پرۆسەی سیاسی
هەرێم بۆئەوەی نەکەوینەدۆخی تیۆری ئەسپی تۆپیوو. گرنگ ئەوەیە کەبزانین لەدۆخێکی زۆرهەستیارداین
پێویستە بیر کردنەوەو هەنگاوەکانم لەئاست هەستیاری دۆخە کەدابێت.