237وتار

ژن و سەر تاشخانە و پیاگ

3/12/2025 9:23:00 PM
فارس نەورۆڵی

ئێستا مرۆڤ تائاستی شێتی شەیدای ڕوخساری خۆیەتی و تائاستی شێتی بەدوای چێژەوەیە، سەرمایەداری بەردەوام چێژی نوێ  دەخاتە ڕوو مرۆڤیش لە هەوڵی گەشتندایە بەوچێژە (ئۆتۆمۆبێلی گرانبەها، مۆدێلی جوانکاری ڕوخسار، جل وبەرگی نوێ بەشێوازی نوێ و بەنرخی خەیاڵی، هتد...). 
لەتەک  ئەم هەمووگرنگیدانەی مرۆڤ بەڕوخسارو بەگەیشتن بەچێژی زیاتر  بە پۆینت لە هەوڵی خۆ ڕۆشنبیر کردندا نیە! ببینن سەرتاشخانەکان پیاوان هەفتەی جارێک دەچن بۆ ڕێکخستنی پرچ وقژیان، ئافرەتان وەک کورد دەڵێ کردویانە بە ڕێگای کانی بەردەوام لەڕێی صاڵۆن و شوێنەکانی جوانکارین، واتە چی پیاو چی ئافرەت بەر دەوام سەرقاڵی کەزیەو پرچ و قژیانن، بەڵام هێندەی گەردیلەیەک دەستکاری ناو سەرو کەلەیان ناکەن بزانن ناو کەلەو سەریش پێویستی بەدەستکاری کردن و ئاودان هەیە، پێویستی بەجوان کردن هەیە، پێویستی بەخۆراک هەیە ئەویش لەڕێگای پەروەردەو ڕۆشنبیر کردنەوە، بەڵام کارەسات ئەوەیە ئەوەندە سەرتاشخانەو چێشتخانەو صاڵۆنەکان و  شوێنەکانی جوانکاری قەرەباڵخن کەچی  بەپێچەوانەوە کتێبخانەو  ناوەندەکانی مەعریفە دەڵێی پرسەی هەژارە چۆڵ و هۆڵ ئیتر ئەمە سەرچاوەی کێشەکانە!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن