پڕۆژەی ڕووناکی ٥٠٪ی دیکەی داشکاندن ڕاگەیاند
02:19 - 18/10/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی کارەبا داشکاندنی ٥٠٪ بۆ ٥٠ هەزار هاوبەشی پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند و پارەی پسوڵەی ڕووناکی دەکرێت بە قەرزی کۆن و داشکاندنی ٥٠٪ی دەچێتە سەر.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبا بڕیاری دا پسووڵەی مانگانەی ٥٠ هەزار هاوبەشی پڕۆژەی "ڕووناکی" کە کۆی گشتیی پارەکەیان دەگاتە ٢٠ ملیار دینار، بخاتە سەر قەرزی کۆن تاوەکو سوود لە بڕیاری داشکاندنی ٥٠٪ی قەرزی کارەبا وەربگرن، هاوبەشانیش تەنها تا کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو دەرفەتیان لەبەردەمدایە بۆ دانەوەی پارەکە.