هەولێر و قامیشلۆ ئاشتیان دەوێت
1/24/2026 9:57:00 AM
فارس نەورۆڵی
(دڕندەیی ئەوان
مرۆڤ دۆستی کورد تێک ناشکێنێ )
کە دەڵێم هەولێر
مەبەستم هەولێر وەک پایتەخت نەک وەک شار کە دەڵێین پایتەخت واتە (هەولێر. ، سلێمانی . هەڵەبجە .
دهۆک ). دواتر کەرکوک وەک شارێکی کوردی ،
هەولێر وەک پایتەخت بەرامبەر پایتەختەکانی جیهان و دەووروبەر .
لەم شەڕو پیلانگێڕییەی
لەسەر کوردانی ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێ هەموو کوردی ڕاچەڵەکاند، بۆیە یەک هەڵوێستیەکی
جەماوەری لەناو کورددا دروست بوو، میدیای
کوردستان تاڕادەیەکی باش کوردانە هاتە مەیدانەکەو دەنگ و ڕەنگی کوردستانیان و ئەو
ستەمکارییەی دژی کورد بەڕێوەدەچێ گەیاندە جیهان و ناو کۆشکی سپی لەڕووی سیاسی و،دبلۆماسییەوە لە پایتەختی هەرێمی
کوردستانەوە جوڵەیەکی جدی دبلۆماسی و سیاسی میانڕەوانە و ئەقڵانی دەستی پێکردوە بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەم جوڵە سیاسی و دبلۆماسیەی هەرێمی
کوردستان لە دۆخێکی ئاڵۆزی ناوچەکەدایە لەکاتێکدایە ڕۆژئاوا ڕووبەڕوی پیلان و هەڕەشەی
سەربازی و سیاسی بۆتەوە، ئەم جوڵە دبلۆماسی و سیاسییانەی هەرێم بۆ دروستکردن و
ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی ڕۆژئاوا و دیمەشق
و ئەنقەرەیە لەهەمان کاتدا دروستکردنی لۆبی لەئاستی جیهان و ڕاکێشانی سەرنجی هێزە
نێو دەوڵەتیەکان، هاندان و داواکردن لێیان کە کوردانی ڕۆژئاوا بپارێزن و مافە کانی کورد بەدەسبهێنرێت لەهەمان کاتدا لە هەرێمی کوردستانەوە خۆپیشاندانی
گەورە و بەردەوام بۆ ڕۆژئاوا هەیەو سەدان کەس لەهەرێمی کوردستانەوە چونەتە ڕۆژئاوا
بۆ بەرگری لە بونی کورد، لەلایەکی دیکەوە یارمەتیەکی بەر چاو لەلایەن ڕێکخراو دەزگاخێرخوازیەکان
و خەڵکی دڵسۆز کۆمەک و هاوکاری دەگەیەننە ڕۆژئاوا
ئەم جوڵە سیاسی
و دبلۆماسی و یەکگرتویی کوردە کاریگەری دەبێت لەسەر بڕیاری سیاسی جیهان بۆ ئەوەی بەرگری لەڕۆژئاوابکرێت و
نەیەڵن کورد جینۆساید بکرێتەوە ئەوەی گرنگە ئەم هاوهەڵوێستیەی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژئاوا
لەناو هەرێم ڕەنگ بداتەوەولەنێوان حزبەکاندا
دۆخێکی ئاسایی دروستکات و لەڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر ی جیاوازییەکانی نێوانیان بکەن،
ئەگینا چەندە بەحەماسەت هاوکاری ڕۆژئاوابین بەڵام لەناوخۆی هەرێم ناتەبابین ڕیسەکەمان لێدەبێتەوە بەخوری.
ئاخر ناکرێ لەلایەک لە هەوڵدابیت بۆ
پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا بەڵام لەناوخۆدا نەتوانیت خۆت ڕێکخەی و مەترسی بۆ هەرێم دروستکەین ئەم نایەکانگیرییە پرسیار لەسەر هەرێم دروست دەکات
وەک دەڵێن ئەم ناڕێکییەی ناو هەرێم ئاقیبەتی خێرنابێ ئەگەر بەردەوامبێت بۆیە پێویستە
ئەم ناڕێکیەی ماڵی کورد ڕێککەینەوە تابتوانین بەسەر ئەو ئاڵۆزیەی ناوچەکەی گرتوەتە
وە زاڵبین ..