7وتار

ڕێکەوت نیە ڕێکەوتنە "هۆبز" گورگ و مرۆڤ لەتای ترازویەکدا دەبینێت

1/28/2026 10:17:00 AM
فارس نەورۆڵی


ئەگەر مێژووی هەلومەرجی دروست بوونی دەسەڵاتی کوردی بخوێنینەوە واتە بەرجەستەبوونی کورد لەفەرمانڕەوایی خۆماڵی، کوردی دەکرێ چوار نموونە وەرگرین ( حکومەتی مەلیک محمود لەباشوور، کۆماری کوردستان لەمەهاباد ، هەرێمی کوردستان لە باشور . ئیدارەی خۆسەری لەڕۆژئاوا  ) دوو ئەزموونیان کەوتوون دوانیان بەپێوە ماون هەر چوار ئەزموونەکە خاڵی هاوبەشیان هەیە  لەدروست بوون و لەڕوخان، دەکرێ لە چەند خاڵێکدا کورتی بکەینەوە .
١-  هەر چوار ئەزموونەکە لەدوای چوار جەنگ دروست دەبن .
٢- هەر چوار ئەزموونەکە قەڵەم ڕەوییان بەسەر هەموو جوگرافیای ئەو پارچەیەیی کوردستاندا نەبووە کە حکومەتیان تێدا دروست کردوە .
٣- چاڵە نەوتە ستراتیجیەکان لەدەرەوەی دەسەڵاتی هەر چوار ئەزمونەکەوە بوون .
 ٠٤ خاڵێکی درەوشاوەی دوو قۆناغی جیاواز و یەک ئامانج ،بەشداریکردنی باشوور بۆ پاڵپشتی کۆماری  کوردستان بەڕابەرایەتی مستەفا بارزانی و پاڵپشتی کردنی هەرێمی کوردستان لەسەردەمی پەلاماری شەڕی داعشدا لەلایەن پارچەکانی دیکەی کوردستان هەروەها چونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆکۆبانێ بە بڕیاری  کاک مسعود بارزانی، ئێستاش هەمو کوردێک لەکوردستان و لە جیهان پاڵپشتی ڕۆژئاوان کە لەشەڕی بووندان ( وجود) لە بەرامبەر ئەوپیلانگێڕییە دژی کورد بەڕێوەدەچێت
٠٥ کۆماری کوردستان لە مەهاباد و حکومەتی  شێخ محمود لەسلێمانی لەکاتێکدا دەرەوەی ماڵی کورد ئامادەبوو بێ ناوماڵی کورد نا ئامادەبووە و بەپێچەوانەوەشەوە
٠٦  کەوتنی ئەزمونی کۆمار و مەلیک لە ئەنجامی ڕێککەوتنی زلهێزەکان بووە لەسەر هاوسەنگی سیاسی و نەوت .
 ٠٧ هەرێمی کوردستان و خۆسەری ڕۆژئاوا ئێستا لەقۆناغێکی دژواری سییاسی و  ئابوریدان و ناوچەکە ( لە دۆخی ١٩١٥ تا ١٩٤٨)  دەچێت لە ململانێی نێوان  بەریتانیا و فەرەنسا لەدابەشکردنەوەی نفوز لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئێستا ئەمریکا شەڕەکە بەڕێوەدەبات هەر ئەمریکاش شوێن و پشکی هەر زلهێز و میللەتانی ناوچەکە دیاری دەکات، بەڵام پێدەچێ دابەشکردنی ئەم جارە جوگرافی نەبێت بەڵکو ئیداری و سیاسی بێت زۆر گرنگە کورد بتوانێ باش لەدۆخەکە تێبگات و دژی شەپۆل مەلەنەکات چونکە ئێستا ئەمریکا پرۆژەی خۆیی هەیە گرنگە کورد بزانێ چون لەتەک ئەو پرۆژەدا مامەڵەدەکات  .
٠٨ خاڵێکی دیکەی هاوبەشی هەر چوار ئەزموونەکە کە بوەتە هۆی خستنی دوانیان ( کۆمار و مەلیکیەتی شێخ محمود) و لاوازکردنی ئەزمونی ئێستای باشور و ڕۆژئاوا جگە لەپیلانگێڕی دەرەوەی ماڵی کوردی ناتەبایی ناو ماڵی کورد گورزێکی کەمەرشکێن بووە لەهەر چوار ئەزموونەکە، بۆیە دەبێ بزانین ئەوەی ئێستاش دەگوزەرێ لە ناوچەکەدا ڕێکەوت نیە ڕێککەوتنە بۆیە چارەنووسی ئێمە گرێدراوە بەوەی چۆن لەناو ئەو ڕێککەوتنەدا جێگای خۆمان بکەینەوە، ئەم جێکردنەوەش لەخۆڕا نابێ وەک بەڕێز کاک مسعود بارزانی لەئیتالیا ووتی:.  ( ئەگەر خۆت هەبیت خەڵکیش دەبێت ) بوونی خۆشمان پەیوەندی بە تەبایی ناوخۆ مانەوە هەیە جگە لەتەبایی هیچ ناگاتە فریامان کە لە دڕندەکانی ناو ئەم  جە نگەڵستانە  بمان پارێزێ .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن