وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لالەزار: دادگای تەمیز دەتوانێت بڕیارەکە تەمیز بکاتەوە و گیراوەکان ئازاد بکرێن
04:25 - 15/10/2026
زەمەن_هەواڵ
ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای زیندانیکردنی لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک گیراوی دیکەی لالەزاری دا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لالەزار ڕایگەیاند: هەموو بڕیارێکی دادگا ئەگەر حوکمەکەی ٢٠ ساڵیش بێت هەر بواری تەمیز کردنەوەی هەیە، ئێمە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو تۆماری بەرگری پێشکەشی دادگای تەمیز دەکەین و داوای تەمیز کردنەوەی بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی سلێمانی دەکەین.
بەوتەی دانا تەقیەدین، ئەو کەسانەی ئەمڕۆ سزادراون بە هەڕەمەکی ئازاد ناکرێن، بەڵکو دەبێت بۆ دادگای تەمیز بگەڕێنەوە و وردبینی لە بڕیارەکە و بەڵگەکان بکات، دواتر دەڵێت ئازاد بکرێن یان نا.