207 کوردستان

مستەفا سەید قادر: دەستبەجێ نامەم بۆ سەرۆکی هەرێم نارد و وەڵامیدامەوە کە ڕاستی دەکاتەوە

04:23 - 13/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 مستەفا سەید قادر ڕایگەیاند: نەهێنانی ناوی نەوشیروان مستەفا لە نووسینەوەی دەستووردا غەدرێکی گەورەیە.

 

دوێنێ ١٢ی ١٠ی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەهەولێر لەچەند قسەیەکدا باسی چەند بابەتێکی پەیوەست بە کورد لەعێراق و سوریا و دەستور کرد، لەدێرێکدا وتی "لەدەستوری عێراقدا مافی کورد چەسپێنراوەو هەردوو مەسعود بارزانی و مام جەلال رۆڵی سەرەکیان تێدا هەبوو، بەیەک وشەش باسی رۆڵی گەورەو ورد و ستراتیژی نەوشیروان مستەفای نەکرد لەنوسینەوەی دەستوری عێراق و ماددەو بەندەکانی پەیوەست بەکورد، ئەم قسانەی نێچیرڤان بارزانیش کاردانەوەی زۆری لە ئاستی رایگشتی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، نەهێنانی ناوی نەوشیروان مستەفا لە کاتی باسکردنی مێژووی نووسینەوەی دەستووری عێراقدا "غەدرێکی زۆر گەورە" بوو، ئاشکراشیدەکات کە دەستبەجێ نیگەرانیی خۆی گەیاندووەتە سەرۆکی هەرێم و ئەویش دانیناوە بەو هەڵەیەدا و بەڵێنی ڕاستکردنەوەی داوە.

 

مستەفا سەید قادر بەکەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، وتەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد لە دیداری مێری، کە تێیدا باسی لە ڕۆڵی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی کردبوو لە نووسینەوەی دەستووردا بەبێ باسکردنی ناوی نەوشیروان مستەفا، ئەمە غەدرێکی زۆر گەورە بوو، بۆیە دەستبەجێ نامەیەکم بۆ نێچیرڤان بارزانی نارد و نیگەرانیی خۆمم پێگەیاند".

لەبارەی وەڵامی سەرۆکی هەرێمەوە، جێگری سەرۆکی هەرێم ڕوونیکردەوە کە لە ڕێگەی نامەیەکەوە وەڵامی داوەتەوە و وتویەتی: "بەڵێ ڕاستە، من لە شوێنێکی تر عیلاجی دەکەم"، مستەفا سەید قادر پێیوایە ئەم وەڵامە دەریدەخات کە نەهێنانی ناوەکە تەنها بیرچوون بووە نەک مەبەستدار.

 

مستەفا سەید قادر جەختی لەوە کردەوە کە نەوشیروان مستەفا ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە لە نووسینەوەی دەستووری عێراقدا و نوێنەری یەکەمی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان بووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشتریش مەسعود بارزانی خۆی شایەدیی بۆ ئەو ڕۆڵە مێژووییەی نەوشیروان مستەفا داوە لە کاتی گفتوگۆکانی نێوان کورد و شیعەدا، بۆیە باسکردنی ئەو مێژووە بەبێ ناوی ئەو غەدرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن