هەڵەبجە لە ڕوانگەی ڕوانگەوە
9/9/2025 8:19:00 PM
فارس نەورۆڵی
شارێك كە لەسەر دیوارەكانی ئازارەكانی كۆمەڵكوژی
نووسراوەتەوە و لە خاكەكەیدا هەموو یادگارییەكانی شەهیدبوون ، داگیركەر باوەڕی
وابوو چیتر ئەوشارە توانای هەستانەوەی نییە، بە خەیاڵی داگیركەردا نەدەهات كە
گەنجانی نیشتیمان ڕۆژگارێك دێت بە ئەقڵ و سەلیقە دەستدەدەنە باڵی بۆ هەستانەوە
هەڵەبجە. ناڵێین هەموو شتی بۆكراوە، ناشڵێین هیچی بۆنەكراوە ئەوە دەڵێین
پێویستی بەخزمەتی زیاترە، هەڵەبجە بۆشاییەكی
هەبوو پێویستی بە پڕكردنەوە بوو، ئەویش هۆڵێكی سەردەمیانە بوو، چونكە هەڵەبجە
لانكەی فیكر و مەعریفەیە و ساڵانە جگە لە ساڵیادی كیمیابارانكردن چەندین بۆنە و
ڤێستیڤاڵی جیاجیای هەیە. من لای خۆمەوە هەر كەسێك دارێك بخاتە سەر بەردێك بۆ
هەڵەبجە پێزانینی قووڵم بۆی هەیە.
مرۆڤ
دەبێت بۆ هەڵەكان ڕەخنەی ڕاستكردنەوەی هەبێ و بۆكاری چاكە پێزانینی هەبێت، ئەمە
ڕای ئایین و فەلسەفەیشە، ئەوەی ئەمڕۆ دامەزراوەی ڕوانگە پێشكەشی هەڵەبجە كرد
دیارییەكی شایستە بوو بۆ هەڵەبجە و لەمەودوا هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی هەڵەبجە
جێگایەكی شایستە بە خۆیان هەیە بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكانیان.
ئەم كارەی ڕوانگە تەنها جووڵەیەك، یان كارێكی
بیناسازی نەبوو، بەڵكو دروستكردنی فەزایەكی كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و كۆكردنەوەی
جوانی و ئامانج بوو پێكەوەبەخشینی هەناسەیەكی نوێ بوو بە شارەكە كە شایستەی دوێنێ
و ئێستای هەڵەبجە بێت، بۆیە جێ پەنجەی ڕوانگە بەم کارەی لەدڵی هەڵەبجەدا
دەمێنێتەوە.
هەڵەبجە
لەڕوانگەی ڕوانگەوە جێگایەكی بەرزی هەیە و پێی وایە پێویستە بە ڕۆحی تاهیربەگ و
گۆران و ئەحمەد موختار و مەجزوب و زەڵمی و مەولەوی و مەلا عەبدولكەریم هێز
بەهەستانەوەی بدات ڕوانگە ئەم هێزەی لە قەڵەمی یادگاری ناو مێنۆمێنتەكەوە
وەرگرتووە، دواجار و بۆ هەمیشە سوپاس بۆ هەر خزمەتكردنێكی نیشتیمان لەهەر لایەك
بێت