78وتار

بەرەی ناوخۆیی کوردو پێشهاتەکانی ناوچەکە

3/2/2026 2:06:00 PM
فارس نەورۆڵی

 وتەیەک هەیە دەڵێ: (کە شەڕ ڕوویدا ئەگەر تۆ بەشێک نەبی لە شەڕەکە، ئەو بەشێکە لەتۆ). 

شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئەو ڕاستیەی سەلماند شەڕەکە لەنێوان ئەو سێ دەوڵەتەیە، بەڵام بەکردار هەموو ناوچەکەی گرتۆتەوە پێدەچێ سەر بۆ ئەوە بکێشێ بەرەیەکی نێودەوڵەتی دروستببێت دژ بەئێران. چونکە ئێران خۆی ویستی شەڕەکە فراوانبێت ،لەم هەلومەرجەدا دەبێت کورد هەوڵ بدات بە کەمترین زیان و زۆرترین دەسکەوت لەوشەڕە دەربچێت، ئەمەش بەوە دەبێت خوێندنەوەیەکی ورد بۆ دۆخەکە بکات و  ئەوەش بزانێت ڕووداوەکانی شەڕ لە تابلۆکەدا دوو ێنەمان نیشان دەدات یاخود دوو ئەگەر خۆیان مانیفێست دەکەن کە بریتی یە لە:.

٠١ئێران تەسلیم بە داواکانی ئەمریکاو ئیسرائیل دەبێت لەناو خۆی ڕژێمەکەدا دەسەڵات دەدەنە دەس گروپێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بکات و کرانەوەیەک بۆ گەلانی ئێران بکاتەوە کە مۆدێلێک لە دیموکراتیەت بەڕێوەبەرن و ئێران بگەڕێتەوە ناو خێزانی جیهانی و بەبێ ئاژاوەو وێران بوونی زیاتر کۆتایی بەشەڕەکە بێت.

٠٢یاخود ئێران بەردەوامی بەشەڕدەدات و ملکەچی سیاسەتی ئەمریکاو ئیسرائیل نابێت، لێرەوە ئەمریکاو ئیسرائیل گورزی زیاتر لەکۆی پێگە سەربازی و میدیایی و هەواڵگرییەکانی ئێران دەوەشێنن بۆ ئەوەی شەڕەکە بباتە قۆناغێک کە شەقام بەچڕی ڕووبەڕوی دەسەڵات ببێتەوەو ئۆپۆزسیۆنی ئێران چالاک دەکەن، ئەوکات دۆخە کە  ئاڵۆزتر دەبێت لەڕووی سیاسی وئارامی ئابورییەوە  ،سەرەنجام  ڕژێمە کە  دەڕوخێنن.

لێرەدا پرسیارێکی دیکە دێتە پێش ئایا ئەمریکاو ئیسرائیل بۆدۆخی  شێوازی حوکمڕانی ئێران ئایندەی ئێران هاوڕان یان ڕای جیاوازیان هەیە؟ 

هەر چۆن بێت هەلومەرجەکە لەو دوو خاڵە زیاتر نیە کەخستمانە ڕوو ، ئەوەی بۆ کورد گرنگە بەهێزکردن و گرێدانی بەرەی ناوخۆی کوردستانیە لە هەموو ئاستەکاندا، پتەوکردنی هێزی کۆمەڵایەتی کوردە لە کوردستان و لەدەرەوەی کوردستان بۆ پاڵپشتی سیاسی کوردی. پێویستە کورد هێزی دیبلۆماسی زیاتر بخاتەگەڕ بۆ دەسگرتن بەئارامی یەوە. گرنگیشە شیعەی عێراق تێبگەیەنرێ بۆ ئەوان وا باشە لەم قۆناغەدا نەبنە هۆی شێواندن و لێدانی ئارامی هەرێم چونکە دواجار تەنها کوردە دەتوانێ  ڕێز لەمانەوەی ئەوان بگرێت،  وەک چۆن لەسەر دەمی بەعسدا کوردستان پەناگەی ئارام بوو بۆیان ئەوەی گرنگە بیرکردنەوەمان لە هەمو شت داماڵین تەنها کوردبون و چارەنووسی کورد جێگای هەموو بیرکردنەوەو هێزو بەرژەوەندیمان  بگرێتەوە لەم قۆناغەدا لەهەمان کاتدا حکومەت بەهەستیارییەوە ئاگای لەژیان وگوزەرانی خەڵک بێت  و ئەحزابی کوردیش بەر پرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بگرنە ئە ستۆ ، چونکە لەکاتی شەڕو هەڕەشەی دەرەکی ئۆ پۆزسیۆن ودەسەڵات یەک ئەرکیان هەیە ئەوئەرکەش پاراستنی ئاسایش وئارامی و شکۆی نیشتیمانە .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن