65وتار

ئەوەیە خەتمی کەوتن !

10/20/2025 3:38:00 PM
فارس نەورۆڵی

مرۆڤ لەزۆر بواردا دەکرێ بکەوێت و دەشکرێ هەستێتەوە، ئیتر لە بواری سیاسەتدابێ یان لە بازرگانی یان لە بواری خوێندندابێت، بەڵام مرۆڤ ئەگەر لە ئەخلاقدا کەوت ئیتر ئەمە کارەساتە، ئەخلاق بە تێگەیشتنە کوردییەکە نا، ئەخلاق بە مانا فراوانەکەی، چونکە مرۆڤ ئەگەر لە ئەخلاقدا کەوت، ئیتر درۆزن دەبێت و درۆزانیش دەبێت، لەبەرامبەر ستەمکاریدا کوێرە بێباکە بەرامبەر مافی ئەوانی دیکە، دادپەروەری هاوڕێیەتی پێشێل دەکات هەرگیز لەسەر ڕاستگۆیی ڕانایەت، پاراستنی ئامانەتی هیچ نرخێکی لای مرۆڤی 
کەوت و نییە، هەموو هەوڵێکی بۆ دەسکەوتە بەبێ ڕێزدانان بۆ دەووروبەر، ئەحمەد شەوقی دەڵێت: ( وآنما آلامم الاخلاق مابقیت : فآنهم ذهبت اخلاقهم ذهبوا ).

بۆیە ئەخلاق هێزی بەردەوامی هەر نەتەوەیەکە، کەوتنی ئەخلاق واتە سەرەتای کۆتایی تاک و کۆمەڵگەیە.

 لەم ماوەیەدا مرۆڤێکم دی وتی: با قاوەیەک بخۆینەوە بابەتێکیشت بۆ دەگێڕمەوە هەرچەندە بەڕێزت بەو بابەتانە نیگەرانی، ئیتر دەستی کرد بە گێڕانەوەی بابەتەکە وتی: لەم ڕۆژانەدا چوار بەنی ئادەم میوانم بوون ماوەیەک گفتوگۆمان کرد هەر چواریان بەیەک ئۆتۆمبیل هاتبوون لە دانیشتنەکەشدا وایان نیشاندەدا، کە چوار مرۆڤی باشن و زۆر وەسفی یەکتریان دەکرد منیش خۆشحاڵبووم، کە ئەوەندە تەبان، دوای نانخواردن و گفتوگۆ ئیتر ئەوان ڕۆشتن و منیش بەرەو ماڵ ڕۆشتمەوە، ئا لێرەوە کارەسات دەست پێدەکات هەر چواریان لەڕێگای مەسنجەرو واتسئەپەوە بەجیا جیا پەیوەندیان پێوەکردم هەر یەکەیان دەیوت ئاگات لە فڵان بێت هەموو قسەیەکی لامەکە چونکە …….  ئەو برادەرەم وتی: من تووشی شۆکبووم وتم خودایە ئەمانە دوو کاتژمێرە بەند بەسەر شەهامەتی یەکدیدا دەڵێن، کەچی کە بڵاوەمان کرد هەریەکەیان ئەوی دیکە بەشتێک تاوانبار دەکات وتی: تۆ ئەمە ناودەنێی چی؟ منیش وتم  ئەمە خەتمی کەوتنی ئەخلاقە،  بەڵام خۆزگە چوارکەس نەبوونایە یان کەمتر یان زیاتر بوونایە نەوەک ئەم چوارە نوێنەرایەتی ڕۆحی هەر چوارپارچەکە بکەن، وتم کاکە ئیتر وای لێهاتوە هەموو شت زۆرە بەنی ئادەم نەبێ لەم نمونانە ئێستا زۆرن.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن