11وتار

چوارشەممەیەک بۆ یەکبوون تەبایی یان لێکترازان

2/11/2026 9:48:00 AM
فارس نەورۆڵی

 ئێزیدیەکان بەشێکی ڕەسەنی نەتەوەی کوردن، لای ئێزیدیەکان ڕۆژی چوارشەمەی سوور بۆنەیەک و جەژنێکی تایبەتیە وەک جەژنی دەستپێکردنی ژیان، یادی دەکەنەوە لەوڕۆژەدا هێلکە دەشکێنن وەک مانایەک بۆ  دەستپێکردنی ژیان. سبەی چوارشەممە لەناو ئەوهەموو قەیران و مەترسیانەدا کە کوردی پێدا تێدەپەڕێ بۆچارەسەری کۆمەڵێک گرفت و کردنەوەی گرێ کوێرە کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت لەئاستی لوتکە و باڵادا لەنێوان  پارتی و یەکێتی دا،  کۆبونەوەکە لەنێوان بەڕێزان ( سەرۆک بارزانی و پاڤڵ تاڵەبانی دەبێت )سبەی ئەوکۆبوونەوەیە دوو وێنەمان نیشان دەدات وێنەیەکی تەبایی کە هەموو کورد ئەو چاوەڕوانیەی هەیە وێنەیەکی ناتەبا و شێوا و کەبەرەو هەڵوەشانەوەمان دەبات،  هێلکەکانی ناوسەبەتەکە پیس دەکات تائەوشوێنەی من بیری بەڕێز مەسعود  بارزانیم خوێندبێتەوە لەڕێگای کتێبەکانی یەوە لەڕۆژە یەکلاکەرەوەکاندا بڕیارێک دەدات لەبەرژەوەندی گشتی بێت،  ئەگەرچی لەزیانی خۆشی بووبێت  ژیان وای پێووتووین ڕۆژەکان بەئاسایی تێ دەپەڕن ولەبیر دەکرێن بەڵام ئەوڕۆژانە لەبیر ناچن کەدەبنە ڕۆژی مێژوویی، ئەوڕۆژانەش دەبنەڕۆژی مێژووی ڕووداوی گەورەی تێدا ڕوودەدات یان بڕیاری چارەنووسسازی تێدا وەر دەگیرێت، وەک سەر هەڵدانی گەلێک یان قارەمانیەتی سەرکردەیەک  ڕۆژێک دەبێتە ڕۆژی مێژووی کە کاریگەریەکەی درێژ خایەنبێت وبیرۆکەی نوێ بەرهەم بێنێت و بیرۆکە ئەرێنییەکان نوێ بکاتەوە ڕێڕەوی ژیانی خەڵک بگۆڕێ بەرەوڕێگای دروست، ئەوڕۆژانە دەبنە مێژوویی کە مرۆڤ بوێری گەورە دەنوێنێ  گەورە بیردەکاتەوە قوربانی دەدات بەبەرژەوەندی خۆی لە پێناو چاکەی گشتی  دواجار ڕۆژانی مێژووی بەدەستی ئەوکەسانە دەنووسرێ یان تۆماردەکرێ لەکاتی هەستیاردا بڕیاری بەر پرسانەدەدەن،  سبەی چوارشەممە لەئاستی باڵای  پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی هەستیار بەڕێوەدەچێت بۆکردنەوەی گرێ کوێرەکان ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت ناو چەکە بەقۆناغێکی هەستیاردا تێ دەپەڕێ و پیلان گێڕی دژی کورد بەڕێوە دەچێت لەهەر چوار لا خەون بە شکستی کوردەوەدەبینن، سبەی چوارشەممە (١١ی ٢ی ٢٠٢٦)  دەبێتە ڕۆژێکی مێژووی ئیتر ئەومێژوو یان ڕۆژێکی پرشنگدار دەبێت بۆکورد و خەونی داگیرکەران لەگۆڕدەنێ یان دەبێت ڕۆژێکی ڕەش و زیاتر ترازانی ماڵی کوردی، هیوادارم سبەی وەک چوارشەمەی سوور ڕۆژی ژیانەوەبێت نەک ڕۆژی لەگۆڕنانی خەونەکانمان، دەبێت ئەوەش بزانین هەندێ جار هەقیقەت ڕێگا بۆ واواقیع دەکاتەوە تا  تێپەڕێت .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن