جەلیل کەکە وەیس نوسەر و وەرگێڕی کورد کۆچی دوایی کرد
01:08 - 10/10/2026
زەمەن_هەواڵ
جەلیل کاکە وەیس، مامۆستا و چیرۆکنووس و وەرگێڕی دیاری کورد، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
جەلیل کاکەوەیس خاوەنی چەندین بەرهەم و وەرگێڕانی گرنگە لە زمانە جیاوازەکانەوە بۆ زمانی کوردی، لەوانە کۆچیرۆکی خۆی کە ٦١ چیرۆک لەخۆدەگرێت، هەروەها وەرگێڕانی چەندین ڕۆمان و کتێبی ناسراوی جیهانی و عەرەبی لە نووسینی ئەدیبانی وەکو فرانتز کافکا، ئارشاک پۆڵادیان، نیکۆس کازانتاکیس، جەنگیز ئەیتماتۆڤ، سەمیر نەقاش، ماریۆ بارگاس یۆسا، ئەلیف شەفەق، یاسۆناری کاواباتا و چەندانی تر.