پلێت دەدرێت لە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و هەرکەس لێبکاتەوە سزا دەدرێت
03:57 - 18/10/2026
زەمەن_هەواڵ
پڕۆسەی پلێت لیدان بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەستپێدەکات، کە پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە کۆدکراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، پڕۆسەی لێدانی (پلێت) بۆ ١٥ هەزار و ١٣ ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەستپێدەکات و هۆشداریی توند دراوەتە شۆفێران، کە هەر کەسێک پلێتی ئۆتۆمبێلەکەی لێبکاتەوە، ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
هاوکات، لە ڕێنماییەکاندا داوا لە خاوەنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە کراوە بەتەواوی پابەندی بڕیارەکان بن و خۆیان لە هەر هەنگاوێک بپارێزن کە دەیانخاتە ژێر بەرپرسیارێتیی یاساییەوە..