سەرەتا پاراستنی هەرێمی کوردستان
1/21/2026 12:46:00 PM
فارس نەورۆڵی
هەموومان گلەیی و ڕەخنەمان لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان هەیە، لەنادادپەروەری
و لە بیرکردنەوە و ڕەفتاری هەمووحزبەکان چی
ئەوانەی فەرمانڕەوایی دەکەن چی ئەوانەی ئۆپۆزسیۆنن ، بەڵام ئێستا لەبەردەم گۆڕانکاری
خێراداین و ئەوسەری تونێلەکەمان لێ دیارنیە دەشزا نین ئەم هەرێمە بەرهەمی سەدەیەک قوربانی کوردە. ئێستا هەرێم لەئاستی
جیهاندا نوێنەرایەتی هەموو کورد دەکات. بۆیە بۆ کێشەی بەشەکانی دیکەی کوردستان ئەمریکاو
ئەوروپا ڕوو لەهەرێم دەکەن کەواتە هەرێم ئێستا قەڵای کوردانەو هەر کێشەیەک لە پایەیەکی ئەوقەڵایە ڕوبدات کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆی کوردستان هەیەو ئێستا
هەرێم لەفەزایەکی ناجێگیری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە کە جوڵە سیاسییەکان سروشتی
جیوەییان هەیە.
بۆیە شانۆی سیاسی ناوچەکە بەخێرای مەشهەدەکان دەگۆڕێ
ناشزانرێ کۆتا مەشهەد بەسەرکەوتن یان شکستی کێ تەواو دەبێت. کەواتە دەبێت ئەوەبزانین
پاراستنی هەرێم لەم قۆناغەدا تەنها ئەرکی حکومەتی هەرێم یاخود پارتی و یەکێتی نیە
بەڵکو ئەرکی تاک بەتاکی کوردستانیانە داهاتووی هەرێم گرێ دراوەبە توانای ئێمە بۆ
پاراستنی ئەمڕۆمان ئەمەش دەبێت یەک سیمبولمان
هەبێ کە هەموومان بە نەتەوەیی و ئیسلامی و چەپ و ڕاستەوە بیپارێزین ئەویش کوردستانە بۆ ئەم مەبەستە پێویستە ئەم خاڵانە بکرێنە بنەما :
٠١ دەبێت پارتی و یەکێتی زۆر هەستیاربن و
بەپەلە پەرلەمان کاراکەن و کابینەی نوێ پێکبهێنن لەسەر پۆست و پلە و پارە ڕانەوەستن
چونکە دۆخەکە لەوە ترسناکترە کە ئێمە سەیری دەکەین بچوکترین هەڵە وەک کەوتنی پولی
دۆمینە هەمو یارییەکە تێک دەدات .
٠٢ سەرکردایەتی سیاسی کورد جوڵەیەک دەسپێشخەرییەک
بۆ یەکانگیری گوتاری کوردی بکات دەستی خۆمان
ماچ کەین پێش ئەوەی دوژمن دەستمان کە لەپچەکات .
٠٣ دەبێ وردتر ستراتیجی نوێی ئاسایشی نیشتیمانی
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بخوێنینەوە کە ترامپ واژوی کردوە.
٠٤ نابێت
هێزەکانی باشوور هاوکاری ڕۆژئاوا بکەنە مزایەدەی سیاسی هەرهاوکاری و جوڵەیەک دەبێت
ئەقڵانی بێت و زۆر پێچەوانەی خواستی سیاسەتی نێودەوڵەتی نەبێت.
٠٥جوڵەی دبلۆماسی ودروستکردنی لۆبی لەئێستادازۆر
گرنگە.
٠٦ڕاستە
خۆنیشاندانی گشتی و میللی پێویستە ئەمەش پێویستی
بەحەماسەتە بەڵام نابێ هەرگیز لەبیرکردنەوەی سیاسیدا سۆز بەسەر ئەقڵدا زاڵ بێت.
٠٧ داوا لە هەڵگرانی بیری ئیسلامی چەپ قەومی
عیلمانی دەکەم دۆزی کورد نەخەنە نێو بەرداشی شەڕی ئایدیۆلۆجی کە کورد لەمێژەوە تائێستا
هیچ سودمەند نەبوە لەو ئایدۆلۆجیە جیهانیانە و باجی زۆریشی بۆداون خۆئەگەر خوانەخواست هەر کەوتنێکی کورد هەموو ئایدۆلۆجیەکان
وەک یەک دەکەونە ژێر پۆستاڵی چەتەکانی داگیرکەر بۆیە واباشە بەر مەبنای ئایدۆلۆجی
و ڕق لەم هەلومەرجەدا بەر نەبینە گیانی یەکتر
خۆ ئەگەر کەسێک ئەم هەنگاوە نەنێت بۆ بەرژەوەندی گشتی وئاسایشی هەرێم بیر نرکاتەوە
ئەوە لە م ڕستەیە بەدەرنیە( بزانێ یانەزانێ یان گەمژەیە یان لەخزمەتی داگیر کەرە).
بۆیە ئێمە لە هەلومەرجێکداین یەک چارەنووسمان هەیە
ئەویش چارەنوسو ئاسایشی هەرێمە کەواتە دەبێت هەمو کورد بەشداربێت لە پاراستنی هەرێمدا
و هەموو بەرژەوەندی حیزب و ئایدۆلۆژیا بکرێتە
قوربانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هەرێم نەبێتە قوربانی لەم هەلومەرجەدا چونکە هەموو
کورد دەبێتە قوربانی. باوەڕیشم وایە ئەگەر ئێمە تەبابین وئەقڵانی مامەڵە لەتەک هەلومەرجەکەدا
بکەین بەسەرکەوتویی ئەم قۆناغە دەرباز دەکەین بۆیە نائومێد مەبن بەمەرجێ یەکگرتوو
بین .