هێرش بۆسەر کۆشکی ئاشتی، لێدانە لە هزری ئاشتی
3/29/2026 11:28:00 AM
فارس نەورۆڵی
لە کاتێکدا ناوچەکە لە
قەیرانێکی هەمەلایەنەی توند و قوڵدایە و لە شەڕدا نغرۆ بووە، نەخشە و پلانەکانی جەنگ
تادێ ئاستی بەرزتر دەبێتە و ە و کۆتایی
تونێلەکە تاریک و نادیارە. لەم کاتەدا، دەنگی ئاشتی و دەنگی جەنگ پێکەوە ناگونجێن
و لە ململا نێیەکی سەختدان، و نازاندرێ کامیان سەردەکەوێت. لەناو ئەم جەنگ و ئاشو
بەدا دەنگێکی زوڵاڵ بەردەوام دەڵێت دەبێت ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەرقە
رار بێت ، بەردەوام و بێترس بانگەوازی ئاشتی دەکات. دەنگێک دەتوانێ گرێ کوێرەکانی
سیاسەت بە گفتوگۆ بکاتەوە. ئەو دەنگەی بە هەمووان دەڵێت جگە لە ڕێگای شەڕ، ڕێگایەکی
دیکە هەیە بۆ هاوسەنگی و بۆ بردنەوە، ئەویش ڕێگای گفتوگۆیە.
ئەو دەنگە، ئەو
ئاوازدانەری ئاشتییە، نێچیرەڤان بارزانییە کە دەڵێت جەنگ تەنها ماڵوێرانی لەگەڵ خۆی
دێنێت. بۆیە بیر کردنەوەو هزری ئاشتیخوازانەی
سەرۆکی هەرێم هەوڵدانە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی و گەیشتن بە چارەسەر لە ڕێگای خوێندنەوەی
یەکدییەوە.
ئەگەر لەم دۆخی ئاشوبەدا
سیمبولی ئاشتی بکرێتە ئامانجی درۆنی دەروننەخۆشەکان، ئەوا دەرفەتی ئاشتی کەم دەبێتەوە
و ناوچەکە بەرەو وێرانبوونێکی ترسناک دەڕوات و دەرفەت بۆ بازرگانانی جەنگ زیاتر دەڕەخسێت.
لەم دۆخانەدا، ئەرکی سیمبولی ئاشتی قورسترە لە سیمبولی شەڕ.
بۆیە هێرش کردن بۆسەر
ماڵی سەرۆکی هەرێم تەنها ڕووداوێکی ئەمنی نییە، بەڵکو کاریگەرییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی
هەیە. لێکەوتەی دژوار لەگەڵ خۆی دێنێت بۆسەر ناوچەکە بە گشتی و عێراق و هەرێمی
کوردستان بە تایبەتی. ئامانجی ئەم هێرشە دەکرێت: (١) پەیامێکی سیاسی بێت، (٢) یان
دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و تێکدانی ئارامی ناوچەکە، (٣) تێوەگلانی هەرێمی
کوردستان لە ئاشوب. ئیتر هەر هێز و لایەنێک لەپشتی ئەو هێرشەوە بێت، جگە لە لێدان
لە هزری ئاشتی و تێکدانی هەرێم و عێراق، هیچ ئامانجێکی دیکەی نییە.
ئەگەرنا، هەموو دەوڵەتان
و هێزە سیاسی و مەزهەبییەکانی ناوچەکە دەزانن کە کەسایەتی سەرۆکی هەرێم، بیرکردنەوە
و جوڵەکانی لەپێناوی چاکەی گشتی و ئاشتی هەمیشەییدایە بۆ ناوچەکە، و تێزێک و بیرکردنەوەیەکی
نوێیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بتوانێت لایەنە ناکۆکەکان کۆ بکاتەوە و بە هزرو بەکردار،
ئامانجی چاندنی تۆویی ئاشتییە، کەچی دەکرێتە ئامانجی گێڕەشێوێن و تیرۆریستان.
دواجار، دەکرێت بڵێین
هێرش بۆسەر کۆشکی ئاشتی و بۆسەر ماڵی سەرۆکی هەرێم ملمڵانێیە لە نێوان هێزی شەڕ و
هێزی چاکەدایە . بۆیە پێویستە هەموو ئازادیخوازان و ئاشتیخوازان پشتگیری کۆشکی
ئاشتی و تێز و بیرۆکەی ئاشتیخوازانەی نێچیرەڤان بارزانی بکەن، بۆ ئەوەی ئاشتی بەسەر
شەڕدا سەرکەوێت و ببێتە هەوێنی یەکڕیزی ماڵی کورد و ئارامی بۆ ناو چە کە .