172وتار

کام هێزی سیاسەت؟

7/9/2025 2:32:00 PM
فارس نەورۆڵی

هەر دەوڵەتێک یان حکومەتێک بۆ ئەوەی ئێستا و ئایندەی هەبێت دەبێت بەپشتبەستن بەو هێزەی هەیەتی جوڵە بکات، ئیتر هێزی سەربازی  یان ئابوری یان فیکری یان تەکنەلۆژی بێت، ئیتر هێزی توند  یان هێزی نەرم یان تێکەڵەیەک لەهەر دوهێزی توندو هێزی نەرم .

شەڕەکانی ئەم دواییەی ڕوسیا و ئۆکراین و حەماس و ئیسرائیل و ئێران ئیسرائیل پێی گوتین دەوڵەتەکانی ناوچەکە توانای هێزی توند و سەربازییان نیە، بۆیە دەبێت پەندی لێوەرگرن، ڕێگایەکی دیکە لەسیاسەت کردن بگرنەبەر چونکە لەم سەردەمەدا تەنها ڕێگای چەک نیە بۆ گەشتنە ئامانج بەڵکو ڕێگای دیکە هەیە، ئەو ڕێگایەش هێزی نەرمە وەک ستراتیج بیکەیتە ئامانج زۆرترین کاریگەری هەیە بەتایبەتی بۆ کورد لەم قۆناغەدا هێزی نەرم ڕێگایە بۆ مانەوە و ڕێگایە بۆ سەرکەوتن بیرمەندی ئەمریکی "جوزیف نای" دەڵێ هێزی نەرم ڕێگایەکەیان ئەو هێزەیە کە دەتوانی بێ شەڕ و گیروگرفت بگەیتە ئامانجەکانت، وەک هێزی ( ڕۆشنبیری ، بەها ، ڕاگەیاندن ، پەروەردەوفێرکردن ، ئابوری ،هێزی سیاسەت) گرنگی هێزی نەرم لەسیاسەتدا بریتییە لە

 ١- دروستکردنی کاریگەری بێ توندوتیژی .
٢- نیشاندان و دروستکردنی وێنەیەکی ئەرێنی خۆت لە جیهانبینی ئەوانی دیکەدا.
٣- ڕاکێشانی سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ هاوکاریکردنی ئامانجەکانت .
کەواتە پێویستە لەسەر کورد و هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی کوردی لەهەموو جوڵەیەکی توندوتیژی زمانێکی توندوتیژ و سیاسەتێکی توندوتیژ و هێزی توند دووربکەوێتەوە، لەڕێگای هێزی نەرمەوە سیاسەت بکات چی لە ناوخۆ و چی لە دەرەوەی خۆی، سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەی ڕوبەڕووی گەلی کوردستان بۆتەوە گرنگیدان بەهێزی نەرم  ڕێگا ڕاستەکەیە بۆمانەوە و بۆ سەرکەوتن لەڕێگای نیشاندانی هێزی فەرهەنگی و کولتوری و دبلۆماسی وەک:
١-  گەشەپێدانی پێناسی ڕۆشنبیری کوردی و نیشاندانی بەجیهان لەڕێگای هونەر و زمان و مۆسیقا و سینەما و ڤیستیڤاڵی ڕۆشنبیری، لەم ڕێگایانەوە کەسایەتی کورد بەجیهان ئاشناکەین.
٢-  هاوکاری کردن و بەهێزکردنی میدیایەکی ڕاستگۆ و سەرکەوتوو کە بتوانێت وێنەی ئەرێنی کورد لە وێنای ئەوانی دیکەدا جێگیر بکات، لەڕێگای کەناڵی جیاجیا و بەزمانە زیندووە جیاوازەکانی جیهان بەشێوازێکی کاریگەر و ئامانجدار و بەرنامە بۆدانراو .
٣- ڕاکێشانی بەرژەوەندی ئابووری بۆ حکومەتەکانی جیهان وناوچەکە و کردنەوەی بازاڕ بۆ یان  بەشێوەیەکی دروست و زانستی ودور لە قۆ رخ کردن .
٠٤ گرنگی دان و بەهێزکردنی ژێر خانی مەعریفی .
 ٠٦ وەبەرهێنان لە فێرکردن و دبلۆماسیەتدا لەڕێگای ناردنی قوتابی خاوەن فیکر و ئامانجدار بۆ زانکۆکانی جیهان و کردنەوەی ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی لەوڵاتانی جیهان و جیهانی ئیسلامی و ڕاهێنان و دروستکردنی کادری تێگەیشتوو  و پێگەیشتوو و دبلۆماسی بۆ پەیوەندی و گفتوگۆ دروستکردن لەتەک نەتەوەجیاجیاکاندا  .
٠٦ بەهێزکردن و فەراهەم کردنی دیموکراتیەت و مافی مرۆڤ و ئازادییەکان لەکوردستان بۆ ئەوەی نموونەیەک نیشانی جیهان بدەین کەبەهای مرۆڤ و دیموکراتی و ئازادی وپێکەوە ژیان لەکوردستان دەستەبەرکراوە .
 دواجار هێزی نەرم ڕێگا دروستەکەیە کە ئێمە بتوانین بەبێ زیان و گرژی سەرکەوتن  ومانەوەمان مسۆگەر بکەین لەناوچەکە ولەدەرەوەی خۆمان لەناو خۆشماند ا . هەمیشە هێزی نەرم کاریگەری زۆری هەبووە بۆ ناساندنی میللەتان و هێنانەکایەی دۆخێکی ئارام و پێکەوە ژیان بۆیە واباشە بۆسیاسە ت و بەڕێوە بردنی سیاسەت هێزی نەرم بکەیەن ستراتیج .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن