99 کوردستان

ئۆفەرێک لە هەژماری منەوە بۆ هاوبەشانی

02:43 - 17/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: بەمزوانە مووچەخۆران دەتوانن گۆڕانکاری لە هەڵبژاردنی بانکەکانیاندا بکەن.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکرایکرد، ٩٩٪ـی سەرجەم مووچەخۆران لە پڕۆژەی «هەژماری من» تۆمار کراون، هەروەها تا ئێستا ١.٠٧7 ملیۆن کارتی بانکی چاپ و دابەش کراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە ئێستادا ١.٠٢ ملیۆن مووچەخۆر بە شێوازی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن، بۆ ئەم مەبەستەش نزیکەی ٨٠٠ ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە ٢٠٠ شوێنی جیاوازدا جێگیر کراون.

 هاوکات، ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆسەی خۆتۆمارکردن بۆ ئەو کەسانەی تا ئێستا بەشدارییان لە پڕۆژەکەدا نەکردووە، بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن